04:50 PM   IRAQ
MONDAY, 23 APRIL 2018
 به په‌له |◀   ئایا ئەردۆغان بەنیازە عەفرین بلکێنێت بە تورکیاوە؟
به‌ هۆی پێشێلکاری له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن؛
60 کاندیدای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق سزا ده‌درێن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کورستان- وته‌بێژی کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ڕای‌گه‌یاند: 60 کاندیدای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ هۆی پێشێلکاری له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن سزا دراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ریم تمیمی وته‌بێژی باڵای کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ڕای‌گه‌یاند که‌ کۆمیسیۆن 60 کاندیدای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی ئه‌و وڵاته‌ له‌ گرووپه‌ جۆربه‌جۆره‌ سیاسییه‌کانی به‌ هۆی پێشێل کردنی یاسا و ڕێسای بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن سزا داوه‌.

تمیمی له‌و باره‌یه‌وه‌ جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ ئه‌و کاندیدایانه‌ که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی عێراق که‌ بڕیاره‌ 12 مانگی ڕابردووی زایینی (22ی گوڵان) به‌ڕێوه‌ بچێت، پێشێلکارییان کردوووه‌ سزای نه‌ختی ده‌درێنه‌وه‌ و له‌ ئه‌گه‌ری دووپات کردنه‌وه‌ی پێشێلکاری کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن سزای دوو ئه‌وه‌نده‌یان ده‌داته‌وه‌.

هاوکات حازم ڕه‌دینی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق ڕوونیشی کرده‌وه‌ که‌ ڕێوشوێنی‌ یاسایی‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌س ‌و لایه‌نێک ده‌گرنه‌به‌ر پێشێلكاریی‌ بكات، توندترین سزاشیان دورخستنه‌وه‌یه‌ له‌ ركابه‌ری هه‌ڵبژاردن.

سه‌رچاوه‌: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی دیجله‌

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه