10:15 PM   IRAQ
SUNDAY, 22 JULY 2018
 به په‌له |◀   هەڕەشەی هۆزەکانی باشووری عێراق لە حکوومەتی ئەو وڵاتە
کارناسی پرسی کورده‌کان له‌ زانستگای ئۆپێنی به‌ریتانیا:
چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریا یان هێرش بۆ دیمه‌شق به‌ مانای خراپتربوونی دۆخی کورده‌

به‌شی جیهان- چه‌نگیز گونز پێی وایه‌ هه‌م چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریا و هه‌م هێرشی دووباره‌ بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی سووریا به‌ زیانی کورد ته‌واو ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، چه‌نگیز گونز له‌ زانستگای ئۆپێنی به‌ریتانیا له‌ یادداشتێکدا ئاماژه‌ی داوه‌ته‌ دۆخی شێواوی کورده‌کانی سووریا له‌ گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سووریا. ناوبراو پێی وایه‌ ڕه‌نگه‌ هه‌م هێرشی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر بنکه‌کانی سووریا و هه‌موو چوونه‌ده‌ره‌وه‌یان له‌ سووریا دۆخی کورد به‌ره‌وڕووی قه‌یرانێکی توندتر بکاته‌وه‌.

ئه‌و کارناسه‌ی پرسه‌ سیاسییه‌کان ده‌ڵێت: کورده‌کانی سووریا پاڵپشتیی دارایی و مه‌عنه‌وه‌ی زۆرێکیان له‌ ئه‌مریکا وه‌رگرتوووه‌ و داهاتوویان له‌ سووریا به‌ستراوه‌ به‌ درێژه‌ی ئه‌و پاڵپشتییانه‌وه‌‌. ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا له‌ پاڵپشتی کردنی کورده‌کان ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریای کرده‌ ئامانج کورده‌کان ده‌توانن به‌ پشتبه‌ستن به‌ فه‌ڕه‌نسا و ئه‌مریکا پێگه‌یێکی باشتریان له‌ دانوستانی دیاری کردنی داهاتووی سووریا بێت.

به‌ڵام ناوبراو هۆشدار ده‌دات ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا به‌ بێ پاڵپشتی و بڕیارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی دیسانه‌وه‌ بیه‌وێت ده‌وڵه‌تی سووریا بکاته‌ ئامانج ڕووسیاش به‌ هه‌ڵکردنی گڵۆپی سه‌وز به‌ تورکیا، ده‌ستی ئه‌و وڵاته‌ی له‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ کورده‌کانی سووریا و ڕووخانی ناوچه‌ سه‌ربه‌خۆوه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان کراوه‌ داده‌نێت.

چه‌نگیز گونز ده‌ڵێت: ته‌ئکیدی ئه‌مریکا له‌ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی سووریا نیگه‌رانی زۆرێکی له‌ نێوان ڕێبه‌رانی کوردی سووریا دروست کردوووه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا به‌ بیانۆی کۆتاییی داعش بیه‌وێت سووریا چۆڵ بکات هاوپه‌یمانیی کورده‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له‌ سووریا کۆتایی پێهاتوو دێته‌ ئه‌ژمار و کورده‌کان به‌ته‌نها ده‌مێنن.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه