16:06 PM   IRAQ
TUESDAY, 11 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   ململانێ نێونەتەوەییەکان کاریگەریی نەرێنی دادەنێت لەسەر شەڕی کوردەکانی سووریا دژبە داعش
پووچەڵ کردنەوەی 20 پیلانی تیرۆریستی لە دیالەی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای دیالەی عێراق ڕایگەیاند: 20 پیلانی تیرۆرسیتی لە پارێزگای ڕۆژهەڵاتی عێراق و نزیکیی ئێران لە سێ مانگی سەرەتایی ساڵی 2018 پووچەڵ کراوەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد جبووری وتەبێژی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای دیالە ئەمڕۆ دووشەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «السومریە نیوز»دا وتی هێزەکانی پۆلیس توانیویانە لە ماوەی سێ مانگی ئەوەڵی 2018ی زاینیدا 20 پیلانی تیرۆرسیتی لە ناوچە جیاوازەکانی لەوان شاری بەعقووبە و ناوەندی ئەو شارە پووچەڵ بکەنەوە.

وتەبێژی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای دیالە زیادی کرد ژمارەیێک لەو پیلانانە بەرپرسان و خەڵکی سڤیلیان کردۆتە ئامانج و جەختی کردەوە هۆکاری سەرەکیی ئەو پووچەڵ کردنەوەیە چالاکیی هەواڵگری و هاوکاریی خەڵک بووە.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه