04:51 PM   IRAQ
MONDAY, 23 APRIL 2018
 به په‌له |◀   ئایا ئەردۆغان بەنیازە عەفرین بلکێنێت بە تورکیاوە؟
وەزیری دەرەوەی تورکیا:
پێوەندیی نێوان تورکیا و ڕووسیا ئەوندە لاواز نییە کە بە وتەکانی سەرۆک کۆماری فەرەنسا هەڵبوەشێتەوە

بەشی تورکیا- مەولوود چاوش ئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا کاردانەوەی پیشان دا هەمبەر وتەکانی سەرۆک کۆماری فەرەنسا و وتی: پێوەندیی نێوان تورکیا و ڕووسیا ئەوندە لاواز نییە کە بە وتەکانی سەرۆک کۆماری فەرەنسا هەڵبوەشێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەولوود چاوش ئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش لەگەڵ سەرۆکی گشتیی ناتۆدا کاردانەوەی هەمبەر وتەکانی ماکرۆن کە وتبووی "بە هێرش کردن بۆ سەر سووریا، تورکیا و ڕووسیامان لە یەک دوور خستەوە" پیشان دا و ڕایگەیاند:  بەداخەوە هەندێک لە دۆستە ئەورووپییەکانمان دوور لە جیدی بوونی بابەتەکە خەریکی پیشان دانی پووپوولیستێکی بەتەواو مانان. ئێمە چاوەڕێی وتەیێکین کە شایستەی سەرۆک کۆمارێک بێت، ماکرۆن دەیویست لە گفتوگۆ سێ قۆڵییەکانی ئێران و ڕووسیا و تورکیا بەشدار ببێت، ئێمە لە بنەڕەتدا دژیێ بەکار هێنانی چەکی ئەتۆمی و کیمیاین.

ناوبراو لە درێژەدا وتیشی: ئێمە گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئێران و ڕووسیا لە دانووستنەکانی ئەستانەوە دەست پێکردووە. لەو پڕۆسەیەشدا دەسکەوتی گرینگمان بووە. ئێمە دەتوانین ڕوانگەی جیاوازمان هەبێت پێوەندیی نێوان ئێمە و ڕووسیا ئەوندە لاواز نییە کە بە وتەکانی سەرۆک کۆماری فەرەنسا تێک بچێت.

سەرچاوە: کەناڵی NTV

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه