11:25 PM   IRAQ
TUESDAY, 24 APRIL 2018
 به په‌له |◀   ئاسایشی نیشتمانی و سووکایەتی نەکردن هێڵی سوورمانە بۆ مەسەلەی چاپ و بڵاو کردنەوە
بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی گەورەترین بانکی عێراق لە پێتەختی ئەردەن دەستگیر کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لێژنەی دستپاکیی عێراق (النزاهە) ڕایگەیاند: بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی گەورەترین بانکی عێراق لە پێتەختی ئەردەن دەستگیر کرا و تەکیدیش دەکات کە ناوبراو پێشتر لە دادگای عێراقدا مەحکووم کراوە بە زیندانی کردن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لێژنەی دستپاکیی عێراق (النزاهە) پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند لە چوارچێوەی هەوڵەکانی خۆیاندا بۆ بەدواداچوون بۆ دۆسیەکانی گەڕاندنەوە، بەرپرسانی ئەردەنی توانییان "زیا حەبیب فارس خیون"  بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی گەورەترین بانکی عێراق دەستگیر بکەن.

ئەو لێژنەیە لە بەیاننامەکەیدا جەختی کردەوە کە چوار دۆسیەی گەڕانەوەی بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی گەورەترین بانکی عێراق واتا الرافدین-یان بۆ بەرپرسانی دادی ئەردەن ناردووە. پێش لەوەش دادگای عێراق بە دەر کردنی سێ حوکم 12 ساڵ زیندانی بەسەر "زیا حەبیب فارس خیون"دا سەپاندووە.

سەرچاوە: «السومریە نیوز»

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه