07:39 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 17 JULY 2019
 به په‌له |◀   پێویسته‌ ئه‌مریکا له‌ باکووری سووریا هه‌رێمی کوردستانی دیکه‌ دابمه‌زرێنێت
WEDNESDAY, 26 JUNE 2019 - 10:33
سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەران لە هەرێم: نیو ملوێن عێراقی لە ماوەی 5 ساڵدا چوونەتە دەرەوەی وڵات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەران لە هەرێم بە کوردپرێسی ڕاگەیاند لە ماوەی 5 ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە نیو ملوێن هاووڵاتیی عێراق لە وڵات چوونەتە 32 وڵاتی جیهان و داوای مافی پەنابەرییان کردووە.

ئاری جەلال سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەران لە هەرێم لە دیمانەیێک لەگەڵ هەواڵنێری کوردپرێسدا ئاماژەی بە ژمارەی ئەو هاووڵاتییانە دا کە لە عێراق چوونەتە دەرەوە و داوای مافی پەنابەرییان لە وڵاتانی دیکە کردووە.

ئاری جەلال لەو بارەیەوە بە هەواڵنێری کوردپرێسی ڕاگەیاند لە ساڵی 2015وە تا 2019 203 هاووڵاتیی عێراقی گیانی خۆیانیان لە ڕێگەی کۆچبەریدا لە دەست داوە و 166 کەسیش بێسەروشوێن بوون.

سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەران لە هەرێم گوتیشی: مافی پەنابەریی سیاسی لە وڵاتانی دیکە هاووڵاتییانی کەمتر لە 18 ساڵ ناگرێتەوە و بەوەشەوە بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لایەنە پێوەندیدارەکان بڵاویان کردۆتەوە لە ماوەی 5 ساڵی ڕابردوودا 594 هەزار و 499 هاووڵاتیی عێراقی داوای مافی پەنابەرییان لە 32 وڵاتی جیهان کردووە.

ئاری جەلال زیادیشی کرد: ئاماری پەنابەران لە 2014 بۆ 2018 لە هەڵکشاندا بووە و لە ساڵی 2019وە ڕووی کردۆتەوە دابەزین.

سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەران لە هەرێم لە کۆتاییدا ڕوونی کردەوە کە زۆرینەی پەنابەرە عێراقییەکان ڕوویان لە وڵاتی ئەڵمانیا کردووە و داوای مافی پەنابەرییان لەو وڵاتە کردووە و لە ماوەی 5 ساڵی ڕابردوودا داواکاریی 178 هەزار و 80 هاووڵاتیی عێراقی لە ئەڵمانیا تۆمار کراوە.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه