22:22 PM   IRAQ
SUNDAY, 20 OCTOBER 2019
 به په‌له |◀   هەسەدە لە سەرێکانی کشایەوە/ سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی به‌ ته‌واوی چوونه‌ ناو سه‌رێ كانی
WEDNESDAY, 26 JUNE 2019 - 18:59
لە گفتوگۆ لەگەڵ تەلەفیزیۆنی CNNی ئەمریکی؛
بەرهەم ساڵح: ئێستا ناوچەکە بەتایبەت عێراق پێویستی بە ئاشتییە

بەشی جیهان- سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند: نایانەوێت وڵاتەکەی گیرۆدەی جەنگ بێت لە ناوچەکەدا و دەڵێت:"دژی بەکارهێنانی خاکی عێراقم بۆ جەنگ لەگەڵ ئێران".

کوردپرێس: بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفیزیۆنی CNNی ئەمەریکی وتوویەتى: "40 ساڵە ناوچەکە و بە تایبەت عێراق لە جەنگدایە و ئێستا پێویستمان بە ئاشتییە".

سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە "جەنگی داعش بە هاوکاری ئەمەریکا و هێزە هاوپەیمانەکان و دراوسێکانی عێراق کۆتایی پێهاتووە و خوازیاری ئەوە نین جەنگێکی نوێ بەرۆکی وڵاتەکەیان بگرێتەوە و "نابێت ئەو سەرکەوتنە گەورەیە لەناوببرێت و بە سەرهەڵدانی جەنگێکی دیکە لە ناوچەکەدا ئەو ئەزموونە شکست بێنێت و جارێکی دیکە ببێتە هۆی نائارامیى و تێکچوونی سەقامگیریی وڵاتەکەمان".

بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەوەکردووە ئێران و عێراق دراوسێی یەکترن و 1400 کیۆلۆمەتر سنووری هاوبەشیان هەیە و پەیوەندیی کۆمەڵایەتی زۆر لە نێوان هاوڵاتیانی ئەو دوو وڵاتەدا هەیە و ناکرێت حاشا لەوە بکرێت کە ئێران کاریگەریی لەسەر عێراق نییە، بەڵام رژێمی سەدام حسێن هۆکاری زۆربەی ئاڵۆزییەکان و ناسەقامگیرییەکان بووە لەو وڵاتە.

هەروەک جەختی کردوەتەوە کە دژی سەرهەڵدانی جەنگە لە نێوان ئێران و ئەمەریکا، چوونکە سەرهەڵدانی جەنگ ئاسانە، بەڵام کۆتایی هێنان بەو جەنگە ئاستەم و قورسە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه