03:01 PM   IRAQ
MONDAY, 22 JULY 2019
 به په‌له |◀   مەسعوود بارزانی: هەرێمی کوردستان نابێتە پێگەیێک بۆ تیرۆریستان
SATURDAY, 6 JULY 2019 - 16:39
شرۆڤەکاری بابەتی تورکیا:
تورکیا بۆ دەرباز بوون لە گێچەڵی سووریا، دەبێت یان لەگەڵ کورد بسازێت یان لەگەڵ دیمەشق

بەشی جیهان- دوکتۆر بولنت ئاراس بڕوای وایە تورکیا ئێستا لەبارەی سووریاوە گەیشتووەتە بنبەست بەڵام بۆ دەرباز بوون لەم کێشەیە دەتوانێت لەگەڵ کورد یان لەگەڵ دیمەشق بسازێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بولنت ئاراس شرۆڤەکاری بابەتی تورکیا ستراتێژیی تورکیا لەبارەی سووریا لێکدەداتەوە و ئاماژ بە بوونی ملیۆنان ئاوارەی سووری لە توکیا و ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە سووریا و کێشەی ئەم وڵاتە لەگەڵ ئەمریکا و حکوومەتی سووریا لەسەر هەڵویستەکانی لەباەری سووریا دەکات و جەخت دەکاتەوە تورکیا ڕێگای دەربازبوونی لەم گێچەڵە لەبەردەستە.

دوکتۆر بولنت ئاراس لە وتارێکیدا کە لە ماڵپەڕی میدل ئیست ئای بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت: تورکیا ئەگەر وەکوو ساڵەکانی پێش 2015 لەگەڵ کوردانی سووریا و هەروەها کوردانی وڵاتەکەی بساچێت دەتوانێت قەیرانی سووریاش تێپەڕێنێت.

ناوبراو هەروەها ئاماژە بە بژاردەیێکی دیکە دەکات کە دەتوانێت تورکیا لەم گێچەڵە دەرباز بکات ئەوەش ئەمەیە کە ئەنقەرە وەکوو پێش بەهاری عەرەبی لەگەڵ حکوومەتی سووریا ئاشت بکاتەوە و لێکەوتەکانی پێوەندیی خراپ لەگەڵ سووریا کەم بکاتەوە.

بەم حاڵەوە بە بڕوای دوکتۆر بولنت ئاراس باشترین دەسکەوت بۆ تورکیا لە ڕێگای ئاشتی کردن لەگەڵ کوردی سووریا و کوردەکانی ناوخۆی تورکیا دەستدەکەوێت و ئەم پرسە کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر سیاسەتەکانی تورکیا لەناوخۆ و لە دەرەوە دەبێت.

ئەم شرۆڤەکار دەیشڵێت سەرەکیترین بەربەستی ئاشت بوونەوەی تورکیا لەگەڵ کورد لە سووریا و تورکیا هاوپەیمانێتیی نێوان حزبی دەسەڵاتداری داد و گەشە بە سەرۆکایەتیی ئەردۆغانە لەگەڵ حزبی ناسیۆنالیستی نەتەوەی پەرەستی تورکیا. ناوبراو دەڵێت هەروەها لەمپەڕێکی دیکەی ئاشتی لە نێوان ئەنقەرە و کوردەکان سیاسەتە دژە کوردییەکانی سەرۆک کۆماری تورکیایە.

دوکتۆر بولنت ئاراس ئاماژە بە بژاردەیێکی دیکە دەکات بۆ باشتر بوونی دۆخی تورکیا لە سووریا و دەنووسێت: تورکیا دەتوانێت پڕۆژەی ناوچەی ئارام کە لەلایەن ئەمریکاوە بۆ باکووری سووریا داڕێژراوە قبووڵ بکات. بەم حاڵەوە جەخت دەکاتەوە کە ئەمریکا هەمبەر تورکیا زۆر پێبەندی بەڵێنەکانی نییە و تورکیاش بە هاوپەیمانێتی لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی ناو سووریا بەربەستی دروست کردووە لەسەر ڕێکەوتن لەگەڵ ئەمریکا.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

 

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه