02:38 PM   IRAQ
THURSDAY, 19 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   عەبدولمەهدی داوا لە حه‌شدی شه‌عبی دەکات له‌ سنووره‌كانی سعوودیه‌ بکشێتەوە
SUNDAY, 7 JULY 2019 - 14:03
توێژه‌ری ئه‌نیستیتۆی زۆلبرگ:
کێ پشتیوانی له‌ سه‌ربه‌خۆییی کورد ده‌کات؟

به‌شی جیهان- پریا سینگ توێژه‌ری ئه‌نیستیتۆی زۆلبرگ ده‌ڵێت: سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌ ده‌توانن پشتیوانیی له‌ سه‌ربه‌خۆییی کورد بکه‌ن خۆیان به‌ره‌وڕووی هه‌ندێک کێشه‌ و ئاڵنگاری بوونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌ر کاتێک کاروباری کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌خرێته‌ڕوو، مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی ڕه‌هه‌ندێکی ئه‌م بابه‌ته‌یه‌. هه‌ندێک جار ڕاگه‌یێندراوه‌ که‌ وڵاتانی ڕۆژئاوایی وه‌ک ئه‌مریکا و فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا به‌ ئامانجی پارچه‌ پارچه‌ کردنی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین پشتیوانی له‌ مه‌سه‌له‌ی کورد ده‌که‌ن به‌ڵام هه‌روا که‌ بینیمان پشتیوانی‌نه‌کردن و ته‌نانه‌ت دژایه‌تیی وڵاتانی زلهێزی ڕۆژئاوایی وه‌ک ئه‌مریکا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا له‌ به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان بوویه‌هۆی ئه‌وه‌ی کوردی عێراق نیوه‌ی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی له‌ ماوه‌ی ئیراده‌ی ده‌وڵه‌تی به‌غدا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ونی سه‌ربه‌خۆییی کورد له‌ده‌ست بدات.

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ کاتی ده‌ست‌پێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزگای که‌رکووک له‌ هێزه‌ کوردییه‌کان و داوای یارمه‌تیی هه‌ندێک لایه‌نی کوردی له‌ ئه‌مریکا باسی له‌وه‌ کرد که‌ ناوبراو لایه‌نگری له‌ هیچ لایه‌نێک ناکات. ئه‌مریکا له‌ ماوه‌ی هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرین له‌ باکووری سووریا و داگیرکردنی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش بێده‌نگ بوو و کاردانه‌وه‌یێکی پیشان نه‌دا.

پریا سینگ توێژه‌ری ئه‌نیستیتۆی زۆلبرگ بۆ کاروباری کۆچبه‌ران وتارێکی له‌ژێر ناوی "چ که‌سێک پشتیوانی له‌ سه‌ربه‌خۆییی کورد ده‌کات؟" له‌ گۆڤاری هێندیی ساندی گاردیان بڵاو کردۆته‌وه‌ و له‌ وتاره‌که‌یدا وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی خۆی داوه‌ته‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاندووه‌: ته‌قریبه‌ن له‌ جیهاندا وڵاتێک نییه‌ که‌ بیهه‌وێت پشتیوانی له‌ سه‌ربه‌خۆییی کورد بکات چوونکه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بیانهه‌وێت پشتیوانی له‌و بابه‌ته‌ بکه‌ن به‌بۆنه‌ی به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی وڵاته‌کانیان له‌گه‌ڵ کێشه‌ی به‌رفراوانیی ئابووری و سیاسی ناتوانن پشتیوانیی خۆیان له‌ سه‌ربه‌خۆییی کورد ڕابگه‌یێنن.

توێژه‌ره‌ هێندییه‌که‌ له‌ وتاره‌که‌یدا تیشک ده‌خاته‌ سه‌ر ڕوانگه‌ی وڵاته‌که‌ی هه‌مبه‌ر پرسی کورد له‌ عێراق و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئه‌مه‌ ڕاسته‌ که‌ تا ڕاده‌یێک ڕوانگه‌ی کورد به‌ ڕوانگه‌ی ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵکی هێنده‌وه‌ نزیکه‌ به‌ڵام تا ئه‌و جێگه‌ی که‌ په‌یوه‌ندی به‌ ده‌وڵه‌تی هێند به‌ سه‌رکردایه‌تیی مودی هه‌یه‌ هه‌رگیز ته‌داخول له‌ کاروباری کورد ناکات و ته‌نانه‌ت بۆچوونی وڵات سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ ڕاناگه‌یێنێت. ساڵی 2014 حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان داوای له‌ هێند کرد که‌ به‌ هانای ئاواره‌کانی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ بێن به‌ڵام ئه‌گه‌ر کوردی عێراق داوای یارمه‌تیی سه‌ربازی له‌ هێند کردبێت ئه‌وا ده‌وڵه‌تی ئێستای هێند ئه‌و بابه‌ته‌ ئاشکرا ناکات.

ناوبراو پێی وایه‌ که‌ پرسی کورد پرسێکی دژواره‌ و پرسی سه‌ربه‌خۆیییش دژوارتره‌. ئه‌م بابه‌ته‌ ته‌نها له‌ ڕێگای ته‌داخولی زلهێزه‌کان و به‌تایبه‌ت ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌کرێت. به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ش که‌ ده‌توانن پشتیوانی له‌ سه‌ربه‌خۆییی کورد بکه‌ن کێشه‌گه‌لێکی زۆریان هه‌یه‌. بۆ نموونه‌ ده‌وڵه‌تی تره‌مپ که‌ هه‌وڵه‌کانی بۆ گێچه‌ڵ‌نانه‌وه‌ له‌ وڵاتانی ئێران و ڤینێزۆئیلا چڕ ده‌کاته‌وه‌ به‌ره‌وڕووی کێشه‌گه‌لێکی زۆر بۆته‌وه‌. ده‌وڵه‌تانی به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نساش ڕووبه‌ڕووی کێشه‌گه‌لێکی ناوخۆییی زۆرن. ده‌وڵه‌تی چین و ڕووسیاش که مه‌یلیان بۆ ته‌داخول له‌ پرسه‌ جیهانییه‌کاندا هه‌یه‌ خۆیان له‌ ده‌ستوه‌ردان له‌ کاروباری کورد دوور ده‌خه‌نه‌وه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه