02:03 PM   IRAQ
THURSDAY, 19 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   عەبدولمەهدی داوا لە حه‌شدی شه‌عبی دەکات له‌ سنووره‌كانی سعوودیه‌ بکشێتەوە
SUNDAY, 7 JULY 2019 - 15:28
زه‌ریف: ئه‌گه‌ر ئه‌ورووپا پێبه‌ندی به‌ڵێنه‌کانی بێت ئێمه‌ش پابه‌ند ده‌بینه‌وه‌

به‌شی ئێران/ کوردی- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌باره‌ی ده‌ست‌پێکردنی قۆناغی دووهه‌می كه‌م‌كردنه‌وه‌ی پابه‌ندبوونی ئێران به‌ ڕێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم ڕای‌گه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌ورووپا به‌ڵێنه‌کانی له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌که‌ جێبه‌جێ بکات ئه‌وا ئێرانیش پابه‌ند ده‌بێته‌وه‌.

کوردپرێس:

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 16ی پووشپه‌ڕی 1398 به‌رانبه‌ر به‌ 7ی ته‌مووزی 2019 ئێران قۆناغی دووهه‌می که‌م‌کردنه‌وه‌ی پابه‌ندبوونی خۆی به‌ ڕێککه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌که‌ و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی ده‌ست پێکرد و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ توویتێکدا ڕای‌گه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئێران له‌ چوارچێوه‌ی ماده‌ی 36ی ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی دووهه‌مین هه‌نگاوی بۆ که‌م‌کردنه‌وه‌ی پێبه‌ندبوونی به‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم هه‌ڵگرت.

ناوبراو له‌ توویته‌که‌یدا زیادی کرد: ئێمه‌ به‌ مافی خۆمان ده‌زانین که‌‌ بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تیرۆریزمی ئابووریی ئه‌مریکا به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانمان بپارێزین. ئه‌گه‌ر ئه‌ورووپا به‌ڵێنه‌کانی له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌که‌ جێبه‌جێ بکات ئه‌وا ئێرانیش پابه‌ند ده‌بێته‌وه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتیشی: وڵاتانی ئه‌ورووپا بیانوویێکیان بۆ نه‌گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستی سیاسیی دادپه‌روه‌رانه‌ بۆ پاراستنی ڕێککه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌که‌ و به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌ یه‌کلایه‌نه‌کانی ئه‌مریکا نییه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه