21:23 PM   IRAQ
SUNDAY, 15 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   ڕووسیا ده‌یهه‌وێت نفووزی خۆی له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان زیاتر بکات
MONDAY, 8 JULY 2019 - 13:23
 ئەنستیتۆ نەشناڵ ئینترێست: سیاسەتی دروستی کوردی سووریا ڕووبەڕوو نەبوونەوە لەگەڵ دیمەشق بوو

بەشی جیهان- گۆڤاری نەشناڵ ئینترێستی ئەمریکی ڕایگەیاند هۆکاری سەرکەوتنی کوردەکانی سووریا ڕووبەڕوو نەبوونەوە لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی وڵاتەکەیان بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژمارەیێک لە گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریا کوردەکان بە هاوکاریی کردن لەگەڵ حکوومەت تۆمەتبار کردووە چوونکە هیچ کات بە شێوەی ڕاستەوخۆ شەڕی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی شەڕی نەکردووە. بەڵام گۆڤاری زمانحاڵی ئەنستیتۆ نەشناڵ ئینترێستی ئەمریکی دەڵێت: باشترین سیاسەتی کوردی سووریا ڕووبەڕوو نەبوونەوە لەگەڵ دیمەشق بوو.

ئەم گۆڤارە ئاماژە بە هێزەکانی حکوومەتی سووریا دەکات کە لەسەرەتای قەیرانی وڵاتەکەیانەوە ناوچە کوردنشینەکانیان چۆڵ کرد و کۆنترۆڵی ئەو ناوچانەیان خستە ژێر دەستی کوردەکان و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دیکەی گرووپە چەکدارەکان چوونە ناوچەکانی تر. لە بەرامبەردا کوردەکانیش هەمان ڕێگای دیمەشقیان گرتە بەر و پێچەوانەی گرووپەکانی دیکە تەرکیزیان لەگەڵ شەڕی داعش کرد.

گۆڤاری نەشناڵ ئینترێست جەخت دەکاتەوە لە ڕاستیدا هۆکاری سەرکەوتنی کوردەکان لە شەڕی داعشدا و دەسکەوتەکانی ئێستایان کە کونترۆڵ کردنی یەک لەسەر چواری خاکی سووریایە ئەنجامی سیاسەتی دروستی کوردەکانە.

ئەم گۆڤارە لە درێژەدا دەنووسێت سیاسەت کردنی پسپۆڕانە لەوان شەڕ نەکردن لەگەڵ دیمەشق و ستراتێژیی دروست یارمەتی کوردەکانی دا تەرکیز لەسەر شەڕی داعش بکەن ئەو شتەی کە دیکەی گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن بێ بەش بوون لە ئەنجامدانی.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه