02:37 PM   IRAQ
MONDAY, 22 JULY 2019
 به په‌له |◀   مەسعوود بارزانی: هەرێمی کوردستان نابێتە پێگەیێک بۆ تیرۆریستان
TUESDAY, 9 JULY 2019 - 14:32
گۆڤاری ئێکۆنۆمیست: ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا له‌ سووریا بکشێته‌وه‌ ده‌ستکه‌وتی کورد ده‌که‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌

به‌شی جیهان- گۆڤاری ئێکۆنۆمیست هۆشداری ده‌دات که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا له‌ سووریا بکشێته‌وه‌، کورده‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ باکوور و باشووره‌وه‌ قه‌ڵه‌مڕۆکه‌یان ده‌که‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کوردی سووریا که‌ ساڵی 2011 و سه‌ره‌تای ده‌ست‌پێکردنی قه‌یرانی سووریا و دواتر سه‌رهه‌ڵدانی داعش هه‌وڵه‌کانیان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافی شارۆمه‌ندی چڕ ده‌کرده‌وه‌، گۆرانکارییه‌کانی چه‌ند ساڵی ڕابردوو بوویه‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ده‌ستکه‌وتێکی زیاتر وه‌ده‌ست بێنن به‌ شێوه‌یێک که‌ ئێستا نزیکه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر چواری خاکی سووریایان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌.

ساڵی 2014 ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پاش ده‌ست‌پێکردنی هێرشی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی سووریا هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ کوردی ئه‌و وڵاته‌ پێکهێنا و له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا گه‌وره‌ترین پاڵپشتی هێزه‌ کوردییه‌کان بووه‌ و ڕێژه‌یێکی به‌رچاو چه‌کوچۆڵی سه‌ربازیی قورسیشی ڕاده‌ستی کورد کردووه‌. هاوکاریی به‌رفراوانیی سه‌ربازیی ئه‌مریکا و کوردی سووریا نیگه‌رانیی زۆری تورکیای لێکه‌وته‌وه‌ و ئه‌م بابه‌ته‌ش کاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا وه‌ک دوو هاوپه‌یمانی ئه‌ندامی ناتۆ دانا. هاوپه‌یمانییه‌که‌ی نێوان ئه‌مریکا و کوردی سووریا بوویه‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ده‌وڵه‌تی سووریا و ته‌نانه‌ت ڕووسیاش ئه‌مریکا به‌وه‌ تۆمه‌تبار بکه‌ن که‌ هه‌وڵه‌کانی بۆ دابه‌ش‌کردنی وڵاتی سووریا چڕ کردۆته‌وه‌.

مومکینه‌ هاوپه‌یمانییه‌که‌ی نێوان ئه‌مریکا و کوردی سووریا که‌ ڕۆڵی هێزی وشکانیی ئه‌مریکا بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش ده‌گێڕێت درێژه‌ی نه‌بێت چوونکه‌ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ چه‌ندین مانگ پێش ئێستاوه‌ بڕیاری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ سووریای ڕاگه‌یاندووه‌.

گۆڤاری ئێکۆنۆمیست هۆشداریی دا پاراستنی ده‌ستکه‌وتی ئێستای کوردی سووریا پێویستی به‌ به‌رده‌وامیی پشتیوانیی ئه‌مریکا له‌ کورده‌کان هه‌یه‌. ئه‌م گۆڤاره‌ پشتیوانیی ئه‌مریکا له‌ هێزی کوردی سووریا به‌ چه‌تری پاراستنی کوردی سووریا ناو ده‌بات.

گۆڤاره‌که‌ هۆشداریش ده‌دات که‌ مومکینه‌ کوردی سووریا له‌ سێ به‌ره‌وه‌ ناوچه‌کانیان بکه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ چوونکه‌ مومکینه‌ ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د به‌هۆی ناسه‌رکه‌وتووییی دانووستانه‌کان له‌گه‌ڵ کورد هه‌وڵ بدات ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد له‌وان وه‌ربگرێته‌وه‌. به‌رهه‌ڵستکاران له‌ ڕۆژئاوا و ناوچه‌ی ئیدلب و باکووری سووریا چاوه‌ڕوانی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریان و تورکیاش که‌ ژماره‌یێکی زۆر هێز و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی له‌ سنووره‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ سووریا جێگیر کردووه‌ له‌ ئێستادا چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکایه‌ سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی پارێزراو له‌ باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و ده‌رکردنی هێزه‌ کوردییه‌کان له‌و ناوچه‌یه‌.

گۆڤاری ئێکۆنۆمیست باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا له‌ سووریا بکشێته‌وه‌ و دامه‌زراندنی ناوچه‌ی پارێزراوی ژێر کۆنتڕۆڵی تورکیا له‌ ناو خاکی سووریا نه‌یێته‌دی ئه‌وا تورکیا کرده‌وه‌ی سه‌ربازی دژی هێزی کوردی سووریا ئه‌نجام ده‌دات که‌ ئه‌وان سه‌ر به‌ په‌که‌که‌ و تیرۆریست ده‌زانێت و هه‌وڵه‌کانی بۆ کۆنتڕۆڵ‌کردنی ناوچه‌ی کوردنشینی باکووری سووریا چڕ ده‌کاته‌وه‌.

ئه‌م گۆڤاره‌ له‌ کۆتاییدا باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ پاراستنی ده‌ستکه‌وتی کوردی سووریا به‌ستراوه‌ به‌ مانه‌وه‌ و پشتیوانیی ئه‌مریکا له‌ کورده‌کان و ئه‌م مه‌ترسییه‌ش له‌ئارادایه‌ که‌ ئه‌گه‌ر تره‌مپ به‌ڵێنه‌که‌ی بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا بباته‌ سه‌ر ئه‌وا ده‌ستکه‌وتی چه‌ندین ساڵه‌ی کورد بکه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه