02:21 PM   IRAQ
MONDAY, 22 JULY 2019
 به په‌له |◀   مەسعوود بارزانی: هەرێمی کوردستان نابێتە پێگەیێک بۆ تیرۆریستان
WEDNESDAY, 10 JULY 2019 - 11:11
بەریتانیا و فەڕەنسا هێز دەنێرنە سووریا

بەشی سووریا- فەڕەنسا و بەریتانیا بە مەبەستی پڕکڕدنەوەی ئەو بۆشایییەی بەبۆنەی کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا دروست بووە هێز دەنێرنە ناوچەکە.

کوردپرێس:

بەگوێەری ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئاگادارەکانەوە دەست کەوتوون فەڕەنسا و بەریتانیا مەبەستیانە هێز ڕەوانەی سوریا بکەن ئەوەش بە مەبەستی پڕکردنەوەی ئەو بۆشایییەی بە بۆنەی کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکانەوە لە ناوچەکە دروست بووە.

CNN turk ڕایگەیاند فەڕەنسا و بەریتانیا قەرەبەووی بڕیارەکەی ترەمپ بۆ کشانەوە لە سووریا دەکەن و بۆشاییی ئەمنیی ناوچەکە لە سووریا پڕ دەکەنەوە و هێزەکانیان لەو ناوچەیە جێگیر دەکەن.

هەر بەو پێیەش بڕیارە ئەو وڵاتانەی هێزیان لە سووریا هەیە بە ڕێژەی 10 بۆ 15 لە سەد ژمارەی هێزەکانیان زیاد بکەن ئەوەش لە کاتێکدایە ژمارەی وردی هێزەکانی فەڕەنسا و بەریتانیا لە سووریا ئاشکرا نەکراوە.

شایانی باسە ئەڵمانیا ڕەتی کڕدۆتەوە کە هێز ڕەوانەی سووریا بکات بەڵام بەریتانیا تا ئەم کاتەش لەو بارەیەوە هەڵوێستی وەرنەگرتووە.

چاوەڕوان دەکرێت ئەمریکا ژمارەی هێزەکانی خۆی لە 2500 هێزەوە بۆ 400 هێز کەم بکاتەوە ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو پڕۆژەیەی ئاراستە کراوە.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه