21:48 PM   IRAQ
SUNDAY, 15 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   ڕووسیا ده‌یهه‌وێت نفووزی خۆی له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان زیاتر بکات
WEDNESDAY, 10 JULY 2019 - 12:13
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ تورکیا: ئه‌گه‌ر S-400 بکڕن به‌ره‌وڕووی سزایێکی قورس ده‌بنه‌وه‌

به‌شی جیهان- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌ر تورکیا سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی S-400ی ڕووسی وه‌ربگرێت گه‌مارۆ قورسه‌کانی ئه‌مریکا به‌رۆکی ئه‌و وڵاته‌ ده‌گرێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسانی تورکیا ڕایان‌گه‌یاندووه‌ که‌ به‌مزووانه‌ سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی S-400ی ڕووسی وه‌رده‌گرین. ئه‌مریکا چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه‌ هاوپێوه‌ند به‌و بابه‌ته‌ گه‌مارۆیێکی قورس ده‌سه‌پێنێته‌ سه‌ر تورکیا له‌وان ڕاده‌ست‌نه‌کردنی فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری به‌ره‌ی پێنجه‌می F-35 به‌و وڵاته‌.

شه‌وی ڕابردوو (سێشه‌ممه‌ 9ی ته‌مووزی 2019) مۆرگان ئۆرتاگۆس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌باره‌ی گریمانه‌ی وه‌رگرتنی S-400ی ڕووسی له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ گوتی: هه‌ڵوێستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌باره‌ی کڕینی سیسته‌می S-400ی ڕووسی له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ نه‌گۆڕاوه‌ و به‌پێی په‌سه‌ندکراوی کۆنگرێس له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌ مامه‌ڵه‌ ده‌که‌ین.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا زیادی کرد: ئێمه‌ چه‌ندین جار ڕامان‌گه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌گه‌ر تورکیا سیسته‌می S-400ی ڕووسی وه‌ربگرێت ئه‌وا به‌ره‌وڕووی سزا و لێکه‌وته‌یێکی قورس ده‌بێته‌وه‌ له‌وان سه‌پاندنی گه‌مارۆ بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ به‌مه‌به‌ستی به‌شداری‌کردنی له‌ پڕۆسه‌ی وه‌به‌رهێنانی فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری F-35.

ناوبراو ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ که‌ هه‌ڵوێستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و خودی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌مباره‌وه‌ گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه