02:06 PM   IRAQ
THURSDAY, 19 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   عەبدولمەهدی داوا لە حه‌شدی شه‌عبی دەکات له‌ سنووره‌كانی سعوودیه‌ بکشێتەوە
WEDNESDAY, 10 JULY 2019 - 13:46
کابینه‌ی نۆیه‌می هه‌رێم متمانه‌ی له‌ په‌رله‌مانی کوردستان وه‌رگرت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانی کوردستان دانیشتنی خۆی له‌سه‌ر متمانه‌پێدان به‌ وه‌زیره‌کانی کابینه‌ی نۆیه‌می هه‌رێم ئه‌نجام دا و له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا مه‌سروور بارزانی به‌ سه‌رۆکوه‌زیرانی نوێ متمانه‌ی وه‌رگرت و کابینه‌ی نۆیه‌م له‌ ئه‌مڕۆوه پاش سوێندخواردنی یاسایی‌ به‌ فه‌رمی ده‌ست به‌ کاره‌کانی ده‌کات.

کوردپرێس:

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10ی ته‌مووزی 2019 دانیشتنی په‌رله‌مانی کوردستان له‌سه‌ر متمانه‌پێدان به‌ وه‌زیره‌کانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ چوو و له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا مه‌سروور بارزانی به‌ 88 ده‌نگی په‌رله‌مانتاران بوو به‌ سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان. هه‌روه‌ها قوباد تاڵه‌بانیش به‌ ده‌نگی 73 په‌رله‌مانتار بووه‌ جێگری سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان.

وه‌زیره‌کانیش به‌م شێوه‌یه‌ ده‌نگیان پێدرا:

فرسه‌ت ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا، وه‌زیری داد

84 په‌رله‌مانتار 

شۆڕش ئیسماعیل عه‌بدوڵڵا، وه‌زیری کاروباری پێشمه‌رگه‌ 

73 په‌رله‌مانتار 

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د خالید، وه‌زیری ناوخۆ

76 په‌رله‌مانتار 

ئاوات جه‌ناب نووری، وه‌زیری دارایی و ئابووری 

81 په‌رله‌مانتار 

سامان حسێن محه‌ممه‌د، وه‌زیری ته‌ندروستی 

81 په‌رله‌مانتار 

ئالان حه‌مه‌ سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ 

85 په‌رله‌مانتار 

دانا عه‌بدولکه‌ریم حه‌مه‌ساڵح، وه‌زیری ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ و نیشته‌جێکردن 

80 په‌رله‌مانتار 

ساسان عوسمان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار

85 په‌رله‌مانتار 

ئارام محه‌ممه‌د قادر ئه‌مین، وه‌زیری خوێندنی باڵا 

76 په‌رله‌مانتار 

دارا ره‌شید مه‌حموود، وه‌زیری پلاندانان 

75 په‌رله‌مانتار 

کوێستان محه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵا، وه‌زیری کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی 

74 په‌رله‌مانتار 

محه‌ممه‌د حه‌مه‌ سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری 

75 په‌رله‌مانتار 

عه‌بدوڵڵا مه‌حموود محه‌ممه‌د، وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفلکراوان

85 په‌رله‌مانتار 

بێگه‌رد دڵشاد شوکروڵڵا، وه‌زیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاو

83 په‌رله‌مانتار 

که‌مال موسلیم قه‌ره‌نی، وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی

85 په‌رله‌مانتار 

ئانۆ جه‌وهه‌ر عه‌بدولمه‌سیح، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن 

80 په‌رله‌مانتار 

پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی 

77 په‌رله‌مانتار  

که‌مال محه‌ممه‌د ساڵح خه‌لیل، وه‌زیری کاره‌با 

85 په‌رله‌مانتار

خالید سه‌لام سه‌عید شوانی (خالید شوانی)، وه‌زیری هه‌رێم 

 68 په‌رله‌مانتار  

ئایدن مه‌عرووف سه‌لیم، وه‌زیری هه‌رێم 

78 په‌رله‌مانتار  

ڤاڵا فه‌رید ئیبراهیم، وه‌زیری هه‌رێم بۆ کاروباری په‌رله‌مان  

83 په‌رله‌مانتار

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه