02:01 PM   IRAQ
THURSDAY, 19 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   عەبدولمەهدی داوا لە حه‌شدی شه‌عبی دەکات له‌ سنووره‌كانی سعوودیه‌ بکشێتەوە
THURSDAY, 11 JULY 2019 - 12:09
فەڕەنسا و ئەمریکا پشتیوانیی خۆیان بۆ کابینەکەی مەسروور بارزانی ڕادەگەیێنن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەردوو کونسووڵخانەی فەڕەنسا و ئەمریکا ڕایانگەیاند متمانەی تەواویان بە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەیە و پشتیگریی خۆیان بۆ ئەو حکوومەتە ڕادەگەیێنن.

کوردپرێس:

کۆنسوڵخانەی گشتی فەرەنسا لە هەولێر لە راگەیێندراوێکدا وێڕای پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و کابینە نوێیەکەی دەڵێت، متمانەمان بە توانای ئەم کابینە نوێیە هەیە کە بەزووترین کات وەڵامی چاوەڕوانییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی هەلی کار، ئاسایش و خزمەتگوزاری گشتی بداتەوە.

کۆنسوڵخانەی گشتیی فەرەنسا ئاماژەی بەوەش کردووە "دەزانین ئەم کابینە نوێیە پێداگری دەکات بە هێشتنەوەی ئاستی بەرزی گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ و پتەوکردنی زیاتری یەکگرتووییی هەرێمی کورستان، ئەمانەش مەرجن بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان لەگەڵ بەغدا".

هەر لە پەیامێکی جیادا کۆنسووڵخانەی ئەمریکاش ڕایگەیاند پشتیوانیی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن و هیوای ئەوەش دەخوازن ئەو کابینەیە کار بکات بۆ چارەکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر.

ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژی چوارشەمە 10ی تەمووزی 2019 پەرلەمانی کوردستان متمانەی بە سەرۆکوەزیران، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیرەکانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دا.

مەسروور بارزانی بە دەنگی 88 پەرلەمانتار بووە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەروەها قوباد تاڵەبانیش بە دەنگی 73 پەرلەمانتار بووە جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه