02:03 PM   IRAQ
THURSDAY, 19 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   عەبدولمەهدی داوا لە حه‌شدی شه‌عبی دەکات له‌ سنووره‌كانی سعوودیه‌ بکشێتەوە
THURSDAY, 11 JULY 2019 - 12:32
3 کوژراو و بریندار بەهۆی تەقینەوە لە کەرکووک

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تەلەڤزیۆنی ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند بە هۆی تەقینەوەیێک لە کەرکووک یەک کەس گیانی لە دەست دا و دووی دیکەش بریندار بوون.

کوردپرێس:

تەلەڤزیۆنی ئێن ئاڕتی لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند بۆمبێکی چێنراو لە شەقامێکی کەرکووک لە گەڕەکی دومیز بە ماتۆڕێکدا تەقیوەتەوە و بەو بۆنەیەشەوە یەک کەس گیانی لە دەست دا و دووی دیکەش بریندار بوون.

پاش ڕوودانی تەقینەوەکە دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و ڕێوشوێنی ئەمنی گیرایە بەر و برینداران بۆ نەخۆشخانەی کەرکووک گوازرانەوە.

شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى سه‌باره‌ت به‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ى شارى كه‌ركووک به‌یاننامه‌یێکی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، ئه‌و دوو تیرۆریسته‌ى ته‌قه‌مه‌نییه‌كانیان گواستوه‌ته‌وه‌ له‌كاتى ته‌قینه‌وه‌یدا كوژراون.

شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتری داوه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، بۆمبێك به‌ دوو تیرۆریست بوه‌ و ئه‌وكاته‌ی به‌سوارى ماتۆڕسكیلێكه‌وه‌ بوون و سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی بوون، به‌خۆیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و هه‌ردووكیان كوژراون و كه‌سێكى نزیكی ڕووداوه‌كه‌ش برینداربوه‌.

شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى ڕوونیشی كردوه‌ته‌وه‌، ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ناوچه‌ى یه‌كى ئازار له‌شارى كه‌ركووک ڕووی داوه‌.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه