02:32 PM   IRAQ
MONDAY, 22 JULY 2019
 به په‌له |◀   مەسعوود بارزانی: هەرێمی کوردستان نابێتە پێگەیێک بۆ تیرۆریستان
THURSDAY, 11 JULY 2019 - 14:13
نوێنەری ئەمەریکا لە هاەوپەیمانیی دژە داعش:
ئەمەریکا نایەوێت ڕای تورکیا لەبارەی هێزە کوردەکانەوە بگۆڕێت

بەشی جیهان- جەیمز جێفری دەڵێت ئامانجی ئەمەریکا لە گفتوگۆ کردن لەگەڵ تورکیا لەسەر دروست کردنی ناوچەی ئارام بە مەبەستی نزیک کردنەوەی هەڵویستەکانی تورکیا و کوردانی سووریا لەبارەی یەکتر، ئەنجام نادرێت بەڵکوو بەمەبەستی دروست کردنی سیتمێکی سەربازییە کە هێزە کوردەکان لە سنوورەکانی تورکیا دوور دەخاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەوڵەتی ئەمەریکا کە وەکوو هاوپەیمانی سەرەکیی کوردەکان دێتە ئەژمار بەنیازە بەشێکی گەورەی هێزەکانی لە سووریا بکشێتەوە، هەروەها دەیهەوێت ناوچەیێکی ئارام لە باکووری سووریا دابمەزرێنێت تا بەڵکوو نیگەرانیی تورکیا لەباەری هێزە کوردەکانی سووریا و پێوەندیی ئەو هێزانە لەگەڵ پەکەکە لابەرێت و ڕێگری بکات لەشەڕی نێوان کوردەکانی سووریا کە بە یەپەگە ناسراون و سوپای تورکیا.

لە چەند مانگ بەر ئێستاوە واشنتن دانووستانێکی چڕی لەگەڵ ئەنقەرە لەسەر ئەم پرسە دەست پێکردووە. دەوترێت ئەمریکا هاوکات دەیهەوێت بەستێن فەراهەم بکات بۆ گفتوگۆ لەنێوان تورکیا و هێزە کوردەکانی سووریا و بەو شێوەیە لێکتر نزیکیان بکاتەوە.

بەڵام جەیمز جێفری، باڵیۆزی پێشووی ئەمەریکا لە تورکیا و نوێنەری ئێستای ئەم وڵاتە لە هاوپەیمانیی دژە داعش و بەرپرسی کاروباری سووریا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە ناوەندی مارشاڵی ئەڵمانیای وتووە ئەمەریکا لە هەوڵەکەیدا بۆ پێکهێنانی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا نایهەوێت هەڵویستەکانی تورکیا لەبارەی یەپەگە و پەکەکە بگۆڕێت و لێکتر نزیکیان بکاتەوە.

ناوبراو جەخت دەکاتەوە ئامانج لە پێکهێنانی ناوچەی ئارام دوور کردنەوەی هێزەکانی یەپەگە لە سنوورەکانی تورکیایە کە ئەمەش بە هۆی نیگەرانیی تورکیایە لە ئەگەری پێوەندیی نێوان یەپەگە و پەکەکە کە لەماوەی 37 ساڵدا شەڕی لەگەڵ کردووە.

بەم حاڵەشەوە جێفری جەخت دەکاتەوە ئەمریکا هاوکارییەکانی خۆی لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لە سووریا درێژە پێدەدات چوونکە بەبێ یارمەتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات کە یەپەگە-ش بەشێکن لەو هێزانە ئەمەریکا نەیدەتوانی شکست بە داعش لە سووریا بێنێت. ناوبراو هەروەها جەخت دەکاتەوە لەکاتی پێویستدا ئەمەریکا دەتوانێت دووبارە بۆ ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان هێز ڕەوانە بکات.

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا لە هاوپەیمانیی دژە داعش و هەروەها کاروباری سووریا جەخت دەکاتەوە کە دروستە ئەمەریکا دەیهەوێت بەشێک لە هێزەکانی خۆی لە سووریا بکشێتەوە بەڵام بڕیارە هاوپەیمانەکانی لە ناتۆ و یەکێتی ئەورووپا شوێنەکەی بگرنەوە و ئەمەریکاش بەشێک لە هێزەکانی بۆ ماوەیێکی نادیار لە سووریا بهێڵێتەوە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه