02:52 PM   IRAQ
MONDAY, 22 JULY 2019
 به په‌له |◀   مەسعوود بارزانی: هەرێمی کوردستان نابێتە پێگەیێک بۆ تیرۆریستان
THURSDAY, 11 JULY 2019 - 14:20
رێواس فایه‌ق به‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌ ده‌نگی 72 به‌ڵێ له‌ به‌رامبه‌ر 16 ده‌نگ بۆ شادی نه‌وزاد، رێواس فایه‌ق كاندیدی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا.

کوردپرێس: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان  كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هه‌ریه‌ک له‌ رێواس فایه‌ق و شادی نه‌وزاد خۆیان كاندید كرد‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان.

هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند به‌ ده‌نگدانی نهێنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت.

دوای ده‌نگدان و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ئه‌نجامی پرۆسه‌كه‌ به‌م جۆره‌بوو:

رێواس فایه‌ق: 72

شادی نه‌وزاد: 16

ده‌نگی سپی و پووچه‌ڵ: 9

پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ركه‌وته‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌ و پێشتر له‌ لایه‌ن ڤالا فه‌رید به‌ شێوه‌ی كاتی به‌ڕێوه‌ده‌برا.

دوێنێ، ڤالا فه‌رید، وه‌ک وه‌زیری هه‌رێم له‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد و ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مانی كوردستان بوو.

سەرچاوە: K24

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه