02:03 PM   IRAQ
THURSDAY, 19 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   عەبدولمەهدی داوا لە حه‌شدی شه‌عبی دەکات له‌ سنووره‌كانی سعوودیه‌ بکشێتەوە
THURSDAY, 11 JULY 2019 - 14:30
پارتی و یەكێتی لەسەر پارێزگاری کەرکووک ڕێککەوتن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای كۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی، ته‌یب جه‌بار-یان وەک پارێزگاری كەركووک دیاری كرد.

کوردپرێس: لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا مەحموود محەمەد وتەبێژی پارتی و حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی رایانگەیاند كە رێككەوتوون لەسەر دیاركردنی ته‌یب جه‌بار ئەمین وەک پارێزگاری كەركووک.

وتەبێژی پارتی لەبارەی ڕێککەوتن لەسەر پارێزگاری کەرکووک وتی: "کەرکووک بارێکی نائاسایی هەبووە و ویستوومانە ئەو بارە نائاساییە بگۆڕین. سەقامگیریی ئەمنیی بگەڕێندرێتەوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: "لیژنەی هاوبەش هەیە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا و گرنگە هەموو لایێک بەشداربن لە ئیدارەدانی کەرکووک".

ئاشکراشیکرد: "لیستی برایەتی بڕیاری داوە تەیب جەبار ئەمین وەک پارێزگاری نوێ کەرکووک دیاری بکات".

ئەوەشی خستەڕوو: "ئەگەر پێکەوە کارکردن هەبێت لە کەرکووک، دەکرێت ئەو شارە کە لەسەر دەریایێک لە داهاتە خزمەتی پێویست بکرێت".

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه