02:47 PM   IRAQ
MONDAY, 22 JULY 2019
 به په‌له |◀   مەسعوود بارزانی: هەرێمی کوردستان نابێتە پێگەیێک بۆ تیرۆریستان
THURSDAY, 11 JULY 2019 - 16:00
کۆنسولی بەریتانیا پیرۆزبایی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم دەکات 

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کونسولی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕای گەیاندووە لە داهاتوودا کاری زۆرمان هەیە بە یەکەوە ئەنجامی بدەین.

کوردپرێس: لەمبارەوە جەیمس سۆرنتۆن، کە وەک کونسوولی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان دەیاری کراوە، لە پێگەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویە: "پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی کابینەکەی دەکەم کە دوێنێ سوێندی یاساییان خوارد".

کونسولی نوێی بەریتانیا ئاماژەی بەوەش کردووە: "کاتێک وەک کونسولی گشتی دەستبەکار بم، هیوا دەزوازم لە نزیکەوە بە یەکەوە لەگەڵیان کار بکەم و کاری زۆرمان هەیە کە بە یەکەوە ئەنجامی بدەین".

پاش پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و متمانە وەرگرتن لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە، لەلایەن کونسولگەری و نوێنەرایەتیی بەشێک لە وڵاتان لە هەولێر پیرۆزبایی ئاراستەی مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کراوە و بە گرنگییەوە پێشوازییان لێ کردووە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه