02:16 PM   IRAQ
THURSDAY, 19 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   عەبدولمەهدی داوا لە حه‌شدی شه‌عبی دەکات له‌ سنووره‌كانی سعوودیه‌ بکشێتەوە
FRIDAY, 12 JULY 2019 - 09:14
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ته‌قینه‌وه‌ تیرۆرستییه‌كانی كوردستانی سووریا سه‌رکۆنه‌ ده‌كات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا ته‌قینه‌وه‌كانی ڕۆژی ڕابردووی كوردستانی سووریای ئیدانه‌ كرد.

کوردپرێس:

ڕۆژی پێنجشەمە 11ی تەمووزی 2019 لەناوەندی شاری عەفرین لە کۆڵانی ڤێلات تەقینەوەیێک ڕووی دا، هەر هەمان ڕۆژیش لە گوندی ترندێ لە نزیک دەروازەی گواستنەوەی ڕۆژهەڵاتی شاری عەفرین تەقینەوەیێکی دیکە ڕووی دا و تەقینەوەی سێهەمیش لە حەسەکە ڕووی دا و زیاتر لە 11 هێزی سەر بە سوپای تورکیا کوژران.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئیدانەی ئەو تەقینەوانە دەکات و لە پەیامێکدا تەقینەوەکانی بە کردەی تیرۆریستی زانیوە و دەڵێت ئەو کردەوانە مەترسین و دەیسەلمێنن کە هێشتا تیرۆر ماوە.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كه‌ین هاوسۆز و هاوخه‌میانین، هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازین.

ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆرستیانه‌ ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌سه‌لمێنن كه‌ تیرۆر هێشتا مه‌ترسییێكی ڕاسته‌قینه‌یه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ و جیهان ده‌كات، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌ش پێویستی به‌ هه‌ماهه‌نگی و كاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60101

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه