02:45 PM   IRAQ
THURSDAY, 19 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   عەبدولمەهدی داوا لە حه‌شدی شه‌عبی دەکات له‌ سنووره‌كانی سعوودیه‌ بکشێتەوە
FRIDAY, 12 JULY 2019 - 11:43
وتەبێژی ئاکپارتی: بۆ کۆتاییهێنانی بە بوونی PKK لە قەندیل و مەخموور و شەنگال گفتوگۆمان لەگەڵ عێراق کرد

بەشی تورکیا- وتەبێژی پارتی دادوگەشەپێدان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ئوپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا دژی پەکەکە بەردەوام دەبێت و بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە بوونی پەکەکە لە هەر سێ میحوەری قەندیل و مەخموور و شەنگال گفتوگۆیان لەگەڵ لایەنی عێراقی کردووە.

کوردپرێس:

عومەر چەلیک وتەبێژی ئاکپارتی پاش کۆبوونەوەی ئەندامانی ناوەندیی پارتەکەی بەشداریی پرێس کونفڕانسێکی کرد و لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ئوپەراسیۆنەکانی سەر پەکەکە لە باکووری عێراق بەردەوام دەبن ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو ئوپەراسیۆنە فراوانەی لە ناوچەی خواکورکی باکووری عێراق دەستی پێکردووە.

ناوبراو گوتیشی: "لەبارەی کۆتاییهێنان بە بوونی پەکەکە گفتوگۆمان لەگەڵ لایەنی عێراق کردووە. تورکیا شان بە شانی عێراق بەدەوام دەبێت لە شەڕی تیرۆر."

عومەر چەلیک ئاماژەی بەو ڕەخنانەش دا کە لەبارەی سیستەمی سەرۆککۆمارییەوە لە ئەردۆغان گیراوە و لەو بارەیەوە زیادی کرد: "لە کۆبوونەوەی حیزبەکەدا کە بە سەرۆکایەتیی ئەردۆغان بەڕێوە چوو ئەو خاڵانەی کە لەگەڵ سیستەمی نوێی سەرۆککۆماریدا نەدەگونجا بە ڕوونی باس کران و نوێنەرانی پەرلەمانیش بە ناوی هاووڵاتییانەوە ڕای خۆیان دەربڕی و داواکارییەکانیان لە سیستەمی حکومڕانیدا بە شێوەیێکی کارا خۆی دەنوێنێت."

 

کۆدی هەواڵنێر: 60101

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه