02:04 PM   IRAQ
THURSDAY, 19 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   عەبدولمەهدی داوا لە حه‌شدی شه‌عبی دەکات له‌ سنووره‌كانی سعوودیه‌ بکشێتەوە
FRIDAY, 12 JULY 2019 - 20:37
توركیا یەكەم وەجبەی سیستمی بەرگریی موشەكیی (ئێس 400)ی وەرگرت

بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی توركیا ڕایدەگەیەنێت، یەكەم وەجبەی بەرگریی موشەكیی (ئێس 400)ی ڕووسی گەیشتە ئەنقەرە.

کوردپرێس:

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی بەرگری توركیا لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”یەكەم وەجبەی سیستمی بەرگریی (ئێس 400)ی ڕووسی گەیشتە فڕۆكەخانەی سەربازیی ئەنقەەرە، وەرگرتنی ئەم وەجبەیەش لەچوارچێوەی ڕێككەوتنی پێشووتری نێوان توركیا و ڕووسیادا بووە بۆ كڕینی سیستمی بەرگریی (ئێس 400)”.

بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی بەرگریی توركیا”وەجبەكانی تری سیستمی بەرگریی موشەكیی (ئێس 400)ی ڕووسی لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دەگاتە وڵات”.

وەرگرتنی سیستمی بەرگریی موشەكیی(ئێس 400)ی ڕووسی لەلایەن توركیاوە، هاوكاتە لەگەڵ هەڕەشەكانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا كە پێشتر ڕایگەیاندبوو، ئەگەر توركیا سیستمی (ئێس 400)ی ڕووسی بكڕێت، ئەمریكا ڕادەستكردنی فڕۆكەكانی  F35 بە وڵاتەكە ڕادەگرێت، چوونكە بە وتەی بەرپرسانی ئەمریكا، ئەو سیستمە ڕووسییە زیان بە نهێنی تواناكانی هێزە ئاسمانییەكانی هاوپەیمانی (ناتۆ) دەگەیەنێت كە توركیا بۆخۆی یەكێكە لە ئەندامەكانی هاوپەیمانییەكە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60101

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه