18:29 PM   IRAQ
SATURDAY, 17 AUGUST 2019
 به په‌له |◀   پێوەندی لەگەڵ تاران و درێژەدان بە گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران لای تۆکیۆوە زۆر گرینگە
TUESDAY, 16 JULY 2019 - 09:45
گۆڤاری فارن پاڵسی ئه‌ین فوکووس: دۆناڵد تره‌مپ خه‌یانه‌ت له‌ کوردی سووریا ده‌کات

به‌شی جیهان- گۆڤارێکی وابه‌سته‌ به‌ په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی سیاسی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌دایه‌ که‌ هاوپه‌یمانانی هه‌میشه‌یی و کاتیی دۆناڵد تره‌مپ نابێت متمانه‌ به‌ ناوبراو بکه‌ن چوونکه‌ تره‌مپ خه‌یانه‌تی له‌ هاوپه‌یمانه‌کانی له‌ سووریا و ته‌نانه‌ت له‌ لیبیاش کردووه‌.

کوردپرێس:

فارن پاڵسی ئه‌ین فوکووس گۆڤاری وابه‌سته‌ به‌ په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی ده‌ره‌کی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا به‌ که‌سێک وه‌سف ده‌کات که‌ خه‌یانه‌ت له‌ هاوپه‌یمانه‌کانی ده‌کات. گۆڤاره‌که‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات که‌ تره‌مپ کوردی سووریای له‌ به‌رانبه‌ر مه‌ترسییه‌ گریمانه‌کراوه‌کانی تورکیا به‌جێهێشتووه‌ و چیتر له‌ به‌رانبه‌ر هێزه‌کانی ژێنڕاڵ خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر پشتیوانی له‌ هاوپه‌یمانه‌ لیبیاییه‌که‌ی ناکات.

گۆڤاره‌که‌ ته‌ئکیدی کردووه‌ که‌ دۆناڵد تره‌مپ له‌ حاڵێکدا کوردی سووریای له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا به‌جێهێشتووه‌ که‌ کوردی سووریا له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ده‌ورێکی گرینگی له‌ شکست‌‌هێنانی چه‌کدارانی داعش له‌ سووریا گێڕاوه‌ و زۆربه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریکا ستایشی لێهاتووییی کوردی سووریا ده‌که‌ن.

فارن پاڵسی ئه‌ین فوکووس ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ داپه‌ڕه‌کانی دۆناڵد تره‌مپ گیانی هێزی کوردی سووریای خستۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی مسراته‌ی لیبیاش له‌لایه‌ن میلیشیاکانی سه‌ر به‌ ژێنڕاڵ خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ره‌وه‌ ده‌کرێنه‌ ئامانج.

گۆڤاره‌که‌ له‌ درێژه‌ی شرۆڤه‌که‌یدا تیشک ده‌خاته‌ سه‌ر ڕه‌فتاری ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانی له‌ ئه‌فریقا و ئاسیا و هه‌وڵی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی تره‌مپ بۆ گۆڕینی هه‌ڵوێسته‌کانی ناوبراو نیسبه‌ت به‌ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا و ده‌نووسێت: له‌ ئێستادا پڕۆسه‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا دوا که‌وتووه‌ به‌ڵام هێشتا دیار نییه‌ که‌ تره‌مپ به‌رنامه‌یێکی درێژخایه‌نی بۆ پشتیوانی له‌ کوردی سووریا هه‌یه‌ یان نا.

له‌ ئه‌نجامدا گۆڤاری وابه‌سته‌ به‌ په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی ده‌ره‌کی ئه‌و خاڵه‌ ده‌خاته‌ڕوو که‌ تره‌مپ له‌ دۆخه‌ هه‌ستۆک و چاره‌نووسسازه‌کاندا هاوپه‌یمانه‌کانی به‌جێهێشتووه‌ و به‌ لایه‌وه‌ گرنگ نییه‌ که‌ هاوپه‌یمانه‌کانی دوێنێی ناوبراو به‌ره‌وڕووی چ مه‌ترسیگه‌لێک ده‌بنه‌وه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه