16:14 PM   IRAQ
TUESDAY, 20 AUGUST 2019
 به په‌له |◀   ئەردۆغان مەبەستیەتی بە ئەنقەست ڕەوتی کوردی لە تورکیا و سووریا بسڕێتەوە
SATURDAY, 20 JULY 2019 - 16:50
فارن پاڵسی: تورکیا زەمینەی بۆ هاوپەیمانێتی نێوان ئەمریکا و کوردەکان خۆش کرد

بەشی جیهان- Foreign Policy دەنووسێت ئەمریکا لەشەڕی سەدام و داعش لە عێراق و سووریا پێویستی بە هاوپەیمانێک بوو و پاش ئەوەی کە تورکیا ئەو هاوپەیمانێتییەی ڕەت کردەوە ئەمەریکا کوردی هەڵبژارد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری فارن پاڵسی لە شرۆڤەیێکدا باس لە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا دەکات و دەونووسێت: خاڵی دەستپێکردنی ئەم بێ متمانەییە لە نێوان ئەنقەرە و واشنتن دەگەڕێتەوە بۆ شەڕی ئەمەریکا لەگەڵ سەدام حسێن لە عێراق. بووش داوای لە تورکیا کرد بنکەسەربازیییەکانی وڵاتەکەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەدام بە ئەمەریکا بسپێرێت بەڵام ئەنقەرە داخوازییەکەی ڕەت کردەوە. ئەمەریکا پێویستی بە هاوپەیمانێک بوو بۆ لەناوبردنی سەدام و کوردەکانی عێراق کە ئەو دەرفەتەیان دەویست هاوکارییان لەگەڵ ئەمەریکا کرد و پشتگیرییەکانی ئەمەریکا بوو بە هۆی دامەزرانی ناوچەی خۆبڕێوەبەری هەرێمی کوردستان.

فارن پارڵسی لە وتارەکەدا جەخت دەکاتەوە تورکیا لەو کاتەدا زۆر دژی نزیکبوونەوەی ئەمەریکا و کوردەکانی عێراق بوو و دامەزراندنی هەرێمی کوردستان کە ئەنجامی هاوپەیمانێتیی نێوان کوردی عێراق و ئەمەریکا بوو تورکیای تووشی ترس کرد چوونکە تورکیا وادەزانێت کە ئەمەریکا بەنیازە وڵاتێکی سەربەخۆی کوردی دابمەزرێنێت و پاش دامەزرانی هەرێمی کوردستان تورکیا متمانەی بە ئەمەریکا نەما.

ئەم گۆڤارە هەروەها لەبارەی پشتگیریی ئەمەریکا لە کوردەکانی سووریا دەنووسێت: ئەمەریکا بەدوای هاوپەیمانێکدا بوو لە سووریا بۆ شەڕی داعش بەڵام تورکیا هاوپەیمانێتیی ئەمەریکای قبووڵ نەکرد و واشنتن ناچار بە هەڵبژاردنی کورد بوو وەکوو هاوپەیمانێک بۆ شەڕی داعش و ئەم بابەتە بەستێنی بۆ پشتگیرییەکانی ئەمەریکا لە کوردی سووریا کە تورکیا پێیان دەڵێت تیرۆریست فەراهەم کرد.

ڕابێرت مالی بەڕێوەبەری گرووپی قەیرانی نێونەتەوەیی لەمبارەوە بە گۆڤای فارن پاڵسی-ی وتووە سووریا خاڵی ناکۆکیی تێڕوانینی تورکیا و ئەمەریکایە چوونکە ئەمەریکا بەڵێنی دابوو پاش شکستی داعش هاوکاری لەگەڵ کوردەکانی سووریا کۆتایی پێبێنێت بەڵام ئەم بێ بەڵێنییە بوو بە هۆکارێک بۆ ئەوەی کە تورکیا، ئەمەریکا بە خەیانەت کردن تۆمەتبار بکات.

لە درێژەدا فارن پاڵسی دەنووسێت: تورکیا ڕەخنە لە ئەمەریکییەکان دەگرن بە بۆنەی هاوکاری کردنیان لەگەڵ کوردی سووریا کە بەبڕوای ئەوان سەربە پەکەکە-ن. ئەمەریکا بۆخۆی پەکەکە-ی لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان داناوە و دەزانێت کوردی سووریا پێوەندییان لەگەڵ پەکەکە هەیە بەڵام لە پرسی سووریا بە بۆنەی هاوکاری نەکردنی تورکیا ناچار بە هەڵبژادرنی کوردەکان بوو.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه