14:55 PM   IRAQ
TUESDAY, 20 AUGUST 2019
 به په‌له |◀   ئەردۆغان مەبەستیەتی بە ئەنقەست ڕەوتی کوردی لە تورکیا و سووریا بسڕێتەوە
SUNDAY, 21 JULY 2019 - 09:44
هێدیه‌ یووسف: دیموکراسی به‌ قسه‌ ناکرێت

به‌شی سووریا- هاوسه‌رۆکی فیدراسیۆنی کوردستانی سووریا ئاماژه‌ی به‌ ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی ئیداره‌ی خۆسه‌ر له‌ کوردستانی سووریا کرد و ڕای‌گه‌یاند: ئێمه‌ به‌ جیهانمان پیشان دا که‌ دیموکراسی به‌ قسه‌ و دروشم ناکرێت به‌ڵکوو دیموکراسی و عه‌داله‌ت له‌ ڕێگای کرداره‌وه‌ دێته‌دی.

هێدیه‌ یووسف هاوسه‌رۆکی فیدڕاسیۆنی کوردستانی سووریا  به‌ کوردپرێسی گوت: دانووستانی ئاشتی به‌بێ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌نجامێکی نابێت.

ناوبراو زیادی کرد: 7 ساڵه‌ ئێمه‌ ئه‌زموونێکی ڕه‌وا له‌ باکووری سووریا ده‌بینین که‌ خه‌ڵک به‌ گیانفیدایییه‌وه‌ هه‌وڵه‌کانیان بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌و ئه‌زموونه‌ چڕ کردۆته‌وه‌ و ناوچه‌یێکی ئه‌منیان له‌ دڵی سووریای قه‌یراناوی دروست کردووه‌. چ که‌سێک دیهه‌وێت ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ نه‌بینێت، بهێڵن با نه‌یبێنێت.

هێدیه‌ یووسف ڕاشی‌گه‌یاند: کۆبوونه‌وه‌یێکی جۆراوجۆر هاوپه‌یوه‌ند به‌ داهاتووی سووریا به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن و ئاوڕ له‌ ئێمه‌ ناده‌نه‌وه‌. به‌ڵام ببینن که‌ چۆن سه‌ره‌ڕای هه‌موو کێشه‌ ئابووری و سیاسییه‌کان ئه‌مڕۆکه‌ ئاسایش و دیموکراسی و ئارامیمان به‌ یارمه‌تیی خه‌ڵکه‌وه‌ جێگیر کرد.

ناوبراو باس له‌ کۆبوونه‌وه‌کانی شاری دێرکی ناوه‌ندی ناوچه‌ی خۆسه‌ری کوردستانی سووریا ده‌کات که‌ هاوپه‌یوه‌ند به‌ داهاتووی ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ڕێوه‌ چوو و ده‌شڵێت: وڵاتانی ناوچه‌ و زلهێزه‌ جیهانییه‌کان دانووستانی ژێنێڤ و ئه‌ستانه‌یان به‌ڕێوه‌ برد به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێکی لێنه‌که‌وته‌وه‌ به‌ڵام خه‌ڵکی ئێمه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌کانی (دیرۆکی یه‌ک، دوو، سێ و...) بڕیارگه‌لێکی گه‌وره‌یان بۆ کوردستانی سووریا گرته‌به‌ر.

هاوسه‌رۆکی فیدراسیۆنی باکووری سووریا ئاماژه‌ به‌ دانووستانه‌ بێ‌ئه‌نجامه‌کانی ژێنێڤ ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: قۆناغ به‌ قۆناغ کارمان کرد و خۆمان ڕێکخسته‌وه‌. له‌ کرداردا ئه‌زموونی ژێنێڤ ئه‌نجامێکی لێنه‌که‌وته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌زموونی باکووری سووریا سه‌رکه‌وت. خه‌ڵکی سووریا چیتر بۆ ژێنێڤ ناڕوانن و چاویان له‌ ئه‌زموونی کوردستانی سووریا بڕیوه‌.

ناوبراو جه‌ختیشی کرد: له‌ ئه‌زموونی حوکمڕانیی کوردستانی سووریا هه‌موو شتێک خولقا. ئه‌مڕۆ ده‌توانین قسان له‌ ئازادی و دیموکراسی و ئاسایش بکه‌ین و ئه‌مه‌ش به‌ ئاسانی وه‌ده‌ست نه‌هاتووه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه