16:01 PM   IRAQ
TUESDAY, 20 AUGUST 2019
 به په‌له |◀   ئەردۆغان مەبەستیەتی بە ئەنقەست ڕەوتی کوردی لە تورکیا و سووریا بسڕێتەوە
SUNDAY, 21 JULY 2019 - 10:07
مەسعوود بارزانی: هەرێمی کوردستان نابێتە پێگەیێک بۆ تیرۆریستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی لەبارەی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی رووداوەکەی هەولێر بڵاو کردەوە و دەڵێت داوا له‌هه‌موو لایێک ده‌که‌م کێشه‌کانی خۆیان نه‌هێننه‌ ناو کوردستان و کوردستان هه‌رگیز نابێته‌ پێگه‌ی تیرۆر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپەیامەکەیدا به‌گه‌رمی ده‌ستخۆشی لەئاسایش‌ و دژه‌تیرۆر و سه‌رجه‌م‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی کوردستان ده‌کات که‌ توانییان به‌زووترین کات تۆمەتبارانی رووداوەکەی هەولێر دەستگیر بکەن، کە تورکێک ‌و دو هاوڵاتی هەرێمی کوردستانی تیادا بونە قوربانی.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەی مەسعوود بارزانی-یە:

دوای کرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی٧ی٢٠١٩، که‌ له‌ یه‌کێک له‌ رێستۆرانه‌کانی هه‌ولێر ڕووی دا و دیپلۆماتکارێکی تورکیا و دوو هاووڵاتیی سڤیلی کوردستان بوونه‌ قوربانی، خۆشبه‌ختانه‌ هێزه‌کانی ئاسایش و دژه‌ تیرۆری کوردستان توانییان ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌کیی تاوانه‌که‌ و هاوکارێکیان ده‌ستگیر کرد.

لە درێژەی پەیامەکەدا هاتووە: "زۆر به‌ گه‌رمی ده‌ستخۆشی له قاره‌مانه‌کانی ئاسایش و دژه‌ تیرۆر و سه‌رجه‌م‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی کوردستان ده‌که‌م که‌ توانییان به‌ زووترین کات تاوانباران ده‌ستگیر بکه‌ن و وه‌ک هه‌میشه‌ سه‌لماندیان که‌ جێ متمانه‌ و شانازین".

هه‌روه‌ها سوپاس بۆ هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست که‌ له‌و ماوه‌یه‌دا هاوکار و پشتیوانی هێزه‌ ئه‌منییه‌کان بوون. خه‌ڵک و ده‌زگا ئه‌منییه‌کان جارێکی دی سه‌لماندیان کوردستان هه‌رگیز نابێته‌ پێگه‌ی تیرۆر و هیچ تاوانبارێکیش له‌ چاوی خه‌ڵکی دڵسۆزی کوردستان و هه‌ڵۆکانی ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی کوردستان ون نابێت.

هه‌ر لێره‌وه‌ داوا له‌ هه‌موو لایێک ده‌که‌م کێشه‌کانی خۆیان نه‌هێننه‌ ناو کوردستان و نه‌بنه‌ هۆی زیانگه‌یاندن به‌ خه‌ڵکی کوردستان.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه