12:12 PM   IRAQ
SATURDAY, 7 DECEMBER 2019
 به په‌له |◀   ئایەتوڵڵا سیستانی: پێویستە حکوومەتی نوێی عێراق لە وادەی خۆیدا پێکبهێنرێت
SUNDAY, 21 JULY 2019 - 11:33
بەرپرسێکی باڵای کانتۆنی جزیرە تایبەت بۆ کوردپرێس:
چەند کەس لەوانەی ئاگریان لە بەروبوومی باکووری سووریا بەردا دەستگیر کران

بەشی سووریا- بەرپرسێکی باڵای کانتۆنی جزیرە دەڵێت: ئەنجامدەران و بەرپرسانی ئاگربەردان لە کێلگە و بەروبوومی باکووری سووریا دەستگیر کراون و دادگا سەرقاڵی تاوتوێ کردنی دۆسیەکەیانە.

حوکم خلۆ سەرۆکی ناوەندی یاسادانەریی کانتۆنی جزیرە لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە تاتوێ کردنی دۆسیەی تۆمەتبارانی ئاگرتێبەردان لە بەروبوومی باکووری سووریا و وتی: چەند کەس لەسەر ئاگردانی کێڵگەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستگیر کراون کە بەدواداچوونەکان دەریانخستووە کە یا سەربە داعشن یان سەربە حکوومەتی ناوەندیی سووریا و تورکیان.

ناوبراو زیادی کرد دادگای کانتۆنی جزیرە سەرقاڵی تاوتوێ کردنی دۆسیەی تۆمەتبارەکانە.

حوکم خلۆ هەروەها ئاماژەی دا بە یەکێک لە تۆمەتبارەکان و ڕایگەیاند: یەک لەوانە ناوی عومەر عید ئەلوداح-ە کە ناسراوە بە ئەبووخەتاب مەیسەم و ساڵک بۆ داعش شەڕی کردووە و خەڵکی ناوچەی مرگە لە دەیرەزووورە کە لە لێپرسینەوەکاندا دانی بە کارەکانیدا ناوە.

هەروەها پێشتر سەلمان باودۆ بەرپرسی ئابووریی باکوور و ڕۆژئاوای سووریا بە کوردپرێسی وتبوو نرخاندنە بەراییەکان نیشان دەدەن لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەکاندا 33 ملیۆن دۆلار خەسار لە وەرزێرانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کەوتووە. ناوبراو زیادی کرد لە ئاگرکەوتنەوەکاندا زیاتر لە 45.500 هێکتار زەوینی گەنم و جۆ و زیاتر لە 2500 دار خەساریان بەرکەوتووە.

سەرۆکی ئابووری و کشتوکاڵی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وەبیری هێنابوویەوە ئەم گرووپانە هەوڵ ئەدەن ئەمنیەت و سەقامگیریی ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی هێزە کوردەکان تێکبدەن و بۆ ئەم مەبەستەش هەموو هەوڵێک دەدەن.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه