05:44 PM   IRAQ
SATURDAY, 25 NOVEMBER 2017
 الأخبار |◀   بێگومان PYD بانگهێشتی دانیشتنی ڕووسیا دەکرێت
5 ده‌نگۆی جیاواز له‌باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی ئه‌مدواییه‌وه‌

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- سادف مام سه‌یده‌ بڕوانامه‌ی بوومه‌له‌رزه‌ناسیی هه‌یه‌ و یادداشتێکی بۆ کوردپرێس ناردووه‌ و تێیدا 5 ده‌نگۆی جیاواز له‌سه‌ر بوومه‌له‌رزه‌که‌ی شه‌وی ڕابردوو شی ده‌کاته‌وه‌.

کوردپرێس: ده‌قی یادداشته‌که‌ به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

چه‌ند ده‌نگۆی بێ بنه‌ما و درۆ که‌ بێگومان نابێت پشت گوێ بخرێن و ناشبێت دووباره‌ بڵاو بکرێنه‌وه‌ ئێستاکه‌ باسی لێده‌کرێت که‌ بریتین له‌:

1- بوومه‌له‌رزه‌که‌ سروشتی نه‌بووه‌ و هۆکاره‌که‌ی ته‌قینه‌وه‌ی (ئه‌تۆمی؟ ناڤۆکی؟ سه‌ربازی؟) بووه‌. ئه‌وه‌ ئیدعایێکی بێ‌بنه‌ما و درۆیه‌ چوونکه‌ هه‌زاران ئامێری تۆمار کردنی بوومه‌له‌رزه‌ بوومه‌له‌رزه‌که‌یان به‌ سروشتی تۆمار کردووه‌ و ئه‌گه‌ر ته‌قینه‌وه‌ بووبا له‌ هه‌مان سه‌ره‌تاوه‌ تێکڕای سه‌نته‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه بوومه‌له‌رزه‌زانییه‌کان ڕایان‌ده‌گه‌یاند که‌ ئه‌و ڕووداوه‌ ته‌قینه‌وه‌ بوو یان خود بوومه‌له‌رزه‌ی سروشتی. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش شێوازی تۆمار کرانی شه‌پۆله‌کانی ته‌قینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی بوومه‌له‌رزه‌ی سروشتی جیاوازه‌ و ئه‌و جیاوازییه‌ش له‌ هیچ ماڵپه‌ڕ یان سه‌نته‌رێکی بوومه‌له‌رزه‌زانیدا ئاماژه‌ی پێ نه‌کراوه‌.

2- ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری زه‌ویناسیی ئه‌مریکاوه‌ (سه‌نته‌ری تۆمار کردنی بوومه‌له‌رزه‌ له‌ ئه‌مریکا که‌ دیاریش نییه‌ له‌ کوێیه‌؟!) پێش 4 ساڵ واتا ساڵی 2013 پێشبینیی کردبوو یان سه‌نته‌ر و که‌سانی دیکه‌ش پێشبینیی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌یان کردبوو. دیسان ئه‌م ئیدیعایه‌ش بێ‌بنه‌مایه‌ چوونکه‌ ئێمه‌ نه‌ له‌ ئێران و نه‌ له‌ هیچ جێگایێکی جیهان میتۆدێکی شاردراوه‌مان نییه‌ بۆ پێشبینی کردنی بوومه‌له‌رزه‌ یان هه‌ر چه‌شنه‌ دیارده‌یێکی دیکه‌ی سروشتی.

3- بوومه‌له‌رزه‌ قورسه‌که‌ له‌ چه‌ند کاتژمێری داهاتوودا ڕوو ده‌دات. ئه‌مه‌ش دیسان بێ‌بنه‌مایه‌ چوونکه‌ تا ئێستا هیچ تاک یان سه‌نته‌رێک نه‌یتوانیوه‌ کاتی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌ به‌ وردی پێشبینی بکات واتا نه‌ کات و نه‌ شوێن و نه‌ گۆڕی بوومه‌له‌رزه‌ به‌ پێوه‌ری ڕیخته‌ر پێش ڕوودانی نه‌زانراوه‌. ئه‌و میتۆدانه‌ش بڵاو نه‌کراونه‌ته‌وه‌ و به‌ نهێنی ماونه‌ته‌وه‌ نابنه‌ بنه‌ما و پێوه‌ر بۆ بابه‌تی زانستی. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌ به‌ گۆڕی زیاتر له‌ 5 ڕیخته‌ر ناتوانێت ئه‌وه‌ بسه‌لمێنێت که‌ بوومه‌له‌رزه‌ی 7.3 ڕیخته‌ری پێشتر پێشبینی کرابوو.

4- بوومه‌له‌رزه‌ شه‌پۆلی نه‌ناسراوی له‌گه‌ڵه‌. ئه‌و ئیدعایه‌ش درۆ و بێ‌بنه‌مایه‌ چوونکه‌ ئه‌و ڕووداوه‌ له‌ سه‌نته‌ری بوومه‌له‌رزه‌زانیی ئێران و دیکه‌ی ناحیه‌کانی جیهاندا به‌ ئاشکرا تۆمار کراوه‌.

5- بوومه‌له‌رزه‌ی گرینگتر له‌ شاره‌کانی دیکه‌دا ڕوو ده‌دات. ئه‌مه‌ش دیسان درۆیه‌ چوونکه‌ ئه‌و ڕووداوه‌ له‌ ڕووبه‌ری ناوه‌ندیی به‌ره‌ی کوێستانی زاگرۆس ڕووی داوه‌ و چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌که‌ش ناوچه‌ی زه‌هاوه‌ هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ له‌ تاران و ته‌ورێز هه‌ستی پێکرابێت و ببێته‌ هۆی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌ له‌و دوو شاره‌ یان شاره‌کانی دیکه‌دا هه‌ر له‌ بنه‌ماوه‌ درۆیه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه