05:42 PM   IRAQ
SATURDAY, 25 NOVEMBER 2017
 الأخبار |◀   بێگومان PYD بانگهێشتی دانیشتنی ڕووسیا دەکرێت
پرۆتۆکۆلی هاوبەش لە نێوان ڕووسیا و یه‌په‌گه‌ واژۆ کرا

بەشی سووریا- ژەنەراڵی ئەرتەشی ڕووسیا لە کۆبوونەوەیێکدا لەگەڵ ئەندامانی YPG پرۆتۆکۆلی هاوبەشی ڕادەست کردنەوەی هاووڵاتییانی ڕووسیی ئەندامی داعشیان واژۆ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە حاڵێکدا کە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان لە سەر پرسی یه‌په‌گه‌ لە شاری سووچی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین دیدار دەکات، فەرماندە ڕووسییەکان و ئەندامانی YPG پرۆتۆکۆلی هاوبەشی ڕادەست کردنەوەی هاووڵاتییانی ڕووسیی ئەندامی داعشیان لە شاری قامیشلۆ واژۆ کرد.

یه‌په‌گه‌ 42 ئەندامی داعشی لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە سووریا دەستگیر کردووە و بە شێوەی فەرمی ڕادەستی ڕووسیایانی کرد و پرۆتۆکۆلی هاوبەشی لەو بارەیەوە واژۆ کرد.

لەو کۆبوونەوە هاوبەشەدا ئەلیکساندر کیم ژەنەراڵی ڕووسی، زیاد سنسبی جێگری کۆمیتەی پێوەندییەکانی پەرلەمانی سووریا، عەبدولکەریم عومەر هاوسەرۆکی کاروباری دەرەوەی کانتۆنی جزیرە و نووری مەحموود وتەبێژی YPG بەشدار بوون.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه