05:43 PM   IRAQ
SATURDAY, 25 NOVEMBER 2017
 الأخبار |◀   بێگومان PYD بانگهێشتی دانیشتنی ڕووسیا دەکرێت
سه‌رۆک کۆماری ئێران گه‌یشته‌ کرماشان

به‌شی ئێران/ کوردی- سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سه‌رۆک کۆماری ئێران به‌ مه‌به‌ستی به‌ سه‌ر کردنه‌وه‌ی ناوچه‌ بوومه‌له‌رزه‌لێدراوه‌کان گه‌یشته‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی شه‌هید ئه‌شره‌فی ئیسفه‌هانیی کرماشان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران سه‌ردانی کرماشانی کردووه‌ و ئامانجی ئه‌و سه‌ردانه‌ش ئه‌وه‌یه‌ به‌ وردی ئاگاداری خه‌ساری بوومه‌له‌رزه‌ی 7.3 ڕیخته‌ری ناوچه‌که‌ و دوایین دۆخ و شێوازی فریاگوزاریی پزیشکی و خزمه‌تگوزاری بۆ لێقۆماوانی ڕووداوه‌که‌ ببێته‌وه‌.

سه‌رۆک کۆماری ئێران شه‌وی یه‌کشه‌ممه‌ش له‌ پێوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنیدا له‌ ڕێگای وه‌زیری ناوخۆی وڵاته‌وه‌ ئاگاداری دوایین دۆخی بوومه‌له‌رزه‌ی ڕۆژئاوای وڵات بوویه‌وه‌ و فه‌رمانی پێویستی له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌رکرد.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ وه‌زیرانی ناوخۆ و ته‌ندروستی به‌ یاوه‌ریی پارێزگاری کرماشان و کۆمه‌ڵێک نوێنه‌ری په‌رله‌مان و به‌ڕێوه‌به‌رانی پارێزگاکه‌ له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی کرماشان پێشوازییان له‌ سه‌رۆک کۆمار کرد.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه