05:46 PM   IRAQ
SATURDAY, 25 NOVEMBER 2017
 الأخبار |◀   بێگومان PYD بانگهێشتی دانیشتنی ڕووسیا دەکرێت
وەڵامی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لە بارەی گشتپرسی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له ‌سه‌ر داواى ئه‌میندارى گشتیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى فیدراڵ له‌ ڕۆژى 5/11/2017، دادگاى باڵاى فیدراڵى له‌ ڕۆژى 6/11/2017 بڕیارى ژماره‌ 122ى ده‌ركرد سه‌باره‌ت به‌ ڕاڤه‌كردنى مادده‌ى یه‌كه‌م له‌ ده‌ستوورى عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى كردۆته‌وه‌ كه‌ پابه‌ندى گرتنه‌به‌رى ڕێگه‌ى ده‌ستوورى و یاسایییه‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردنى ناكۆییه‌كانى نێوان ده‌سه‌ڵاته‌ فیدراڵییه‌كان و هه‌رێم.

له‌ ڕوانگه‌ى هه‌ڵوێستى ڕوونمانه‌وه‌ به‌ پێشوازی كردن له‌ هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییێک به‌م ئاراسته‌یه‌، له‌ پێش هه‌مووشیانه‌وه‌ ده‌ستپێشخه‌ریى ئایه‌توڵلا عوزما سه‌ید سیستانى و هه‌ندێک له‌ كه‌سایه‌تییه‌ عێراقییه‌كان و وڵاتانى دۆستى گه‌لى عێراق به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌ستوورى عێراق بۆ چاره‌سه‌ر كردنى ناكۆكییه‌كان، ڕێز له‌و ڕاڤه‌كردنه‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵى بۆ مادده‌ى یه‌كه‌م له‌ ده‌ستوور ده‌گرین، له‌ هه‌مان كاتیشدا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه‌ بڕوامان وایه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌مه‌ ببێته‌ بنه‌مایێک بۆ ده‌ست پێكردنى دیالۆگێكى نیشتمانیى گشتگیر بۆ چاره‌سه‌ر كردنى ناكۆكییه‌كان له‌ ڕێگه‌ى جێبه‌جێ كردنى ته‌واوى هه‌موو مادده‌كانى ده‌ستوورى عێراقه‌وه‌ به‌ جۆرێک ببێته‌ هۆى زامن كردنى پاراستنى ماف و ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى هاتوو له‌ ده‌ستووردا به‌و پێیه‌ى ئه‌مه‌ تاكه‌ ڕێگه‌یه‌ بۆ زامن كردنى یه‌كێتیى عێراق وه‌ک له‌ مادده‌ى یه‌كه‌مى ده‌ستووردا هاتووه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه