05:41 PM   IRAQ
SATURDAY, 25 NOVEMBER 2017
 الأخبار |◀   بێگومان PYD بانگهێشتی دانیشتنی ڕووسیا دەکرێت
عێراق ئاستی بەرهەم هێنانی نەوتی كەركووک بۆ ملیۆنێک بەرمیل لە رۆژێكدا زیاد دەكات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای كۆنترۆڵ كردنەوەی سەرجەم بیرە نەوتەكانی كەركووک، وەزارەتی نەوتی عێراق پلانی زیاد كردنی بەرهەمی كێڵگەكانی كۆمپانیای نەوتی باكوور بۆ یەک ملیۆن بەرمیلی رۆژانە دادەنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە لێدوانێكی تایبەتدا رای گەیاند:" وەزارەت پلانی داناوە لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا، ئاستی بەرهەم هێنانی نەوت لە كێڵگەكانی كەركووک، بۆ ملیۆنێک بەرمیل لە رۆژێكدا بەرز بكاتەوە.

عاسم جیهاد وتیشی: لە میانی سەردانەكەی 13ی نۆڤیمبێری 2017ی وەزیری نەوت بۆ كەركووک و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی شارەكە، جەختی لە سەر پەرەپێدانی گیڵكە نەوتییەكان و چاك كردنەوەی ئەو بۆرییانە كردەوە، كە نەوتی شارەكەی لێ هەناردەی بەندەری جەیهان دەكرێت.

ناوبراو ئاشكراشی كرد، لە ئێستادا جگە لەو ئامادەكارییانە، وەزارەتی نەوت سەرقاڵی دانان و ئامادە كردنی بۆرییێكی دیكەی نەوتە، بە مەبەستی هەناردە كردنی نەوتی خاو بۆ بەغدا.

بەوتەی عاسم جیهاد، وەزیری نەوت بڕیاری داوە چەند پاڵاوگەیێكی نەوت لە كەركووک دابمەزرێنێت و پەرە بەو پاڵاوگانەش بدرێت كە ئاستی پاڵاوتە كردنیان كەمە.

سەبارەت بە رێكەوتنەكەیان لەگەڵ وەزارەتی وزەی ئێران بۆ هەناردە كردنی نەوتی كەركووک بۆ كرماشان، وتەبێژی وەزارەتی نەوت وتی: تا ئێستا نەوتی عێراق هەناردەی ئەو وڵاتە نەكراوە و رێكەوتنەكەش لە سەرەتادایە و كاری لە سەر دەكرێت.

سەرچاوە: SNN

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه