05:45 PM   IRAQ
SATURDAY, 25 NOVEMBER 2017
 الأخبار |◀   بێگومان PYD بانگهێشتی دانیشتنی ڕووسیا دەکرێت
به‌رپرسی دۆسیه‌ی کورده‌کان له‌ هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی عێراق:
گفتوگۆی به‌غدا و هه‌ولێر به‌ستراوه‌ به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاکامی گشتپرسی

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسی دۆسیه‌ی کورده‌کان له‌ هاوپه‌یمانیی نیشتمانیدا جه‌ختی کرده‌وه‌ تا ئه‌و کاته‌ی گشتپرسییه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه‌ و مه‌رجه‌کانی حکوومه‌تی فیدڕاڵ جێبه‌جێ نه‌کرێن، هیچ چه‌شنه‌ گفتوگۆیێک له‌ نێوان به‌غدا- هه‌ولێردا ئه‌نجام نابێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدوڵڵا زه‌یدی به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"ی ڕاگه‌یاندووه‌: ئه‌گه‌رچی هه‌رێمی کوردستان گڵۆپی سه‌وزی نیشان داوه‌ به‌ڵام تا ئێستا هیچ کاتێکی فه‌رمی بۆ پێشوازی له‌ شاندی کورد له‌ به‌غدا بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ دیاری نه‌کراوه‌.

ناوبراو زیادی کرد: ئه‌نجامدانی هه‌ر چه‌شنه‌ گفتوگۆیێکی نێوان به‌غدا- هه‌ولێر به‌ بێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گشتپرسی و دان پێدانانی هه‌رێمی کوردستان به‌ هه‌ڵه‌ و ڕه‌فتاری نایاساییی خۆی مومکین نابێت.

زه‌یدی وتیشی: دیاره‌ ڕیفراندۆم نابێت ته‌نها له‌لایه‌ن حکوومه‌تی فیدڕاڵه‌وه‌ هه‌ڵوه‌شێندرابێته‌وه‌ به‌ڵکوو هه‌رێمی کوردستانیش ده‌بێت ئه‌و گشتپرسییه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ تاوه‌کوو جارێکی‌تر داپه‌ڕی له‌و چه‌شنه‌ نه‌یێته‌ ئاراوه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه