05:45 PM   IRAQ
SATURDAY, 25 NOVEMBER 2017
 الأخبار |◀   بێگومان PYD بانگهێشتی دانیشتنی ڕووسیا دەکرێت
ڕووداوی هاتوچۆ له‌ میحوه‌ری بۆکان- مه‌هاباد 4 کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- ڕووداوی هاتوچۆ له‌ میحوه‌ری بۆکان- مه‌هاباد کوژرانی دوو که‌س و بریندار بوونی دوو که‌سی دیکه‌ی لێکه‌وته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رهه‌نگ مه‌جید موحێبعه‌لی فه‌رمانده‌ی ئینتیزامیی شاری بۆکان وتی: ڕۆژی دووشه‌ممه‌/ 22ی مانگی گه‌ڵاڕێزان له‌ جاده‌ی بۆکان- مه‌هاباد (ده‌وروبه‌ری گوندی ئێختتار) ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئێل-90 و ئۆتۆمبێلێکی جۆری پراید لێکیان دا.

ناوبراو وتیشی: له‌و ڕووداوه‌دا سه‌رنشین و شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری پراید گیانیان له‌ده‌ست دا و شۆفێر و سه‌رنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری ئێل-90 بریندار بوون که‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواسترانه‌وه‌.

فه‌رمانده‌ی ئینتیزامیی شاری بۆکان جه‌ختی کرد: ئه‌و ڕووداوه‌ به‌ بۆنه‌ی ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ له‌ فه‌رمان و چاودێریی پۆلیس و سه‌ره‌نج نه‌دانی پێشه‌وه‌ی جاده‌که‌ ڕووی داوه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه