05:38 PM   IRAQ
SATURDAY, 25 NOVEMBER 2017
 الأخبار |◀   بێگومان PYD بانگهێشتی دانیشتنی ڕووسیا دەکرێت
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا:
ئه‌مریکا تا پاش سه‌رکه‌وتنی دانوستانی ژێنێڤ سووریا به‌جێنا‌هێڵێت

به‌شی سووریا- وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا ڕای­گه‌یاند وڵاته‌که‌ی تا ئه‌و کاته‌ی دڵنیا نه‌بێته‌وه‌ دانوستانی ژێنێڤ بۆ ئاراسته‌کردنی ده‌رچه‌یێکی دیپلۆماتیک له‌مه‌ڕ قه‌یرانی سووریا سه‌رکه‌وتوو بووه‌، ئه‌و وڵاته‌ به‌جێناهێڵێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌یمز ماتیز، وه‌زیری به‌رگریی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕای­گه‌یاند سوپای ئه‌مریکا ته‌نها ئه‌و کاته‌ سووریا به‌جێدێڵێت که‌ دڵنیا بێته‌وه‌ پڕۆسه‌ی سیاسی له‌ دانوستانی ژێنێڤ سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمه‌ به‌نیاز نین ئێستا و پێش ئه‌وه‌ی دانوستانی ژێنێڤ ده‌سکه‌وتی هه‌بێت سووریا چۆڵ بکه‌ین. ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت دڵنیا بینه‌وه‌ که‌ به‌ستێن بۆ ده‌سته‌به‌ر بوونی ده‌ره‌چه‌یێکی دیپلۆماتیک ڕه‌خساوه‌.

به‌ وته‌ی ستفان دیمستۆرا نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ کاروباری سووریا، خولی هه‌شته‌می دانوستانی ژێنێڤ بۆ گفتوگۆی سووری-سووری ڕۆژی 28ی نۆڤێمبێر واتا 2 حه‌فته‌ی دیکه‌ی ده‌ست­پێده‌کات.

هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به‌ سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا و به‌ حه‌فتا ئه‌ندامه‌وه‌ له‌ ڕێگای هێرشی ئاسمانییه‌وه‌ مۆڵگه‌کانی داعش له‌ سووریا و عێراق ده‌کاته‌ ئامانج. ئه‌و ئیئتیلافه‌ له‌ سووریا پاڵپشتیی سوپای دیموکراتیکی سووریا ده‌کات که‌ زۆرینه‌یان کوردی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌لن.

سه‌رچاوه‌: سپۆتنیک

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه