05:39 PM   IRAQ
SATURDAY, 25 NOVEMBER 2017
 الأخبار |◀   بێگومان PYD بانگهێشتی دانیشتنی ڕووسیا دەکرێت
بوومه‌له‌رزه‌ی کرماشان یه‌ک ملیارد تمه‌ن خه‌ساری له‌ ئاسه‌واری کۆنینه‌ی کرماشان داوه‌

به‌شی کرماشان- جێگری میرات فه‌رهه‌نگیی کرماشان ڕای­گه‌یاندووه‌: بوومه‌له‌رزه‌که‌ی کرماشان 1 ملیارد تمه‌ن خه‌ساری له‌ ئاسه‌واری مێژوویی و کۆنینه‌ی ئه‌و پارێزگایه‌ داوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌کبه‌ر ڕه‌زایی له‌و باره‌یه‌وه‌ وتی: به‌ هۆی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی کرماشانه‌وه‌ زۆرینه‌ی شوێنه‌کانی ئه‌و پارێزگایه‌ له‌سه‌دا 70 و هه‌ندێ ناوچه‌ش له‌سه‌دا 100 خه‌ساریان به‌رکه‌وتووه‌ و هه‌ندێک بینا و ئاسه‌واریش چیتر بۆ چێ کردنه‌وه‌ ناشێن.

ناوبراو ورده‌کاریی ئه‌و خه‌سارانه‌ له‌ که‌رتی ئاسه‌واری مێژوویی و کۆنینه‌دا ده‌خاته‌ ڕوو و ده‌ڵێت: به‌ گوێره‌ی به‌راوردی کارناسه‌کان نزیک به‌ یه‌ک ملیارد تمه‌ن خه‌سار له‌ ئاسه‌واری مێژوویی و کۆنینه‌ی پارێزگا که‌وتووه. بۆ نموونه‌: کاروانسه‌رای مێژووییی قه‌سری شیرین به‌ درێژاییی دوو مه‌تر و به‌رزاییی 8 مه‌تر له‌ به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی بیناکه‌وه‌ دیواره‌که‌ی ڕووخاوه‌ و لایێکی بانی کاروانسه‌راکه‌ش ڕووخاوه‌.

ڕه‌زایی درێژه‌ی پێیدا: بینای ئیداره‌ی پیشه‌ی ده‌ستی له‌ شاری قه‌سری شیرینیش به‌ ته‌واوه‌تی خاپوور بووه‌.

هه‌روه‌هاش قه‌ڵای یه‌زدگردی له‌سه‌دا 70ی ڕووخاوه‌ و قه‌برستانی ئه‌بوو دجانه‌ له‌ ناوچه‌ی بان زه‌رده‌ی داڵه‌هۆ له‌سه‌دا 100 خه‌ساری به‌رکه‌وتووه‌.  

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه