05:43 PM   IRAQ
SATURDAY, 25 NOVEMBER 2017
 الأخبار |◀   بێگومان PYD بانگهێشتی دانیشتنی ڕووسیا دەکرێت
کوردەکانی عێراق بە مەبەستی داوای یارمەتی سەردانی ئەمریکا دەکەن

بەشی جیهان- ئەلمانیتۆر دەنووسێت: فەلاح مستەفا بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکی سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە و هۆشیار زێباری ڕاوێژکاری باڵای بارزانیش هەر بەم مەبەستە دیهەوێت سەردانی ئەمریکا بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەلاح مستەفا بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکی سەردانی واشنتۆنی کردووە. ناوبراو دیهەوێت لەگەڵ جۆزێف پێنینگتۆن جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق، دەیوید ساترفیک ڕاوێژکاری کاتیی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک و برێت مەکگۆرک نوێنەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هاوپەیمانیی دژە داعش دیدار بکات و داوای یارمەتییان لێ بکات بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

هوشیار زێباری وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق لە لیستی پارتی و ڕاوێژکاری باڵای مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستانیش بە نیازە لە ئایندەیێکی نزیکدا بۆ دیدار  لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکی هەر سەبارەت بە چارەسەر کردنی گرفتەکانی نێوان هەولێر و حکوومەتی ناوەند سەردانی ئەمریکا بکات.

ئەلمانیتۆر دەڵێت بەمانەشەوە، تورکیا کە پێش ڕیفراندۆم پێوەندییێکی باشی لەگەڵ پارتی و حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا بوو هێشتاکە ئامادە نەبووە داواکاریی کاربەدەستانی کورد بۆ دیداری بەرپرسانی باڵای ئەنقەرە قبووڵ بکات.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه