18:23 PM   IRAQ
WEDNESDAY, 12 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   عه‌بادى هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر حكوومه‌تى نوێى عێراق
بەبۆنەی بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنی سەرکەوتووانە ئێران پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکات

بەشی ئێران/ کوردی- بارام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا بە بۆنەی بەڕێوە بردنی ئاشتییانە و سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق پیرۆزباییی لە گەل و دەوڵەتی ئەو وڵاتە کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس بارام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا پیرۆزباییی لە گەل و دەوڵەتی عێراق کرد کە توانییان هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو بۆ پەڕلەمانی وڵاتەکەیان بەڕێوە بەرن.

ناوبراو لە پەیامەکەیدا وتوویەتی: گەلی عێراق بە بەشداری کردنیان لە پڕۆسەی سەرکەوتووی هەڵبژاردنی عێراقدا دەستکەوت و سەرکەوتنی خۆیانیان بە سەر تیرۆریزم و داعشدا چەسپاند.

قاسمی زیادی کرد: وڵاتی ئێران لەگەڵ ئەوەی پێداگرە لە سەر بەهێز کردنی شەراکەتی سیاسی و دیموکراسییەت لە عێراق ڕاشیدەگەیەنێت کە ئامادەیە یارمەتیی پێشخستن و نۆژەن کردنەوەی ئەو وڵاتە بدات.

شیاوی ئاماژەیە عێراق حەشیمەتێکی 37 ملوێن کەسی لە خۆ دەگرێت و لە خولی چوارەمی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراقدا 24 ملوێن کەس دەیانتوانی دەنگ بدەن و لەو ڕێژەیەش 11 ملوێن کەسیان بەشداریی پڕۆسەی هەڵبژاردنیان کرد ئەوەش بە پێی ئاماری فەرمیی دەوڵەتی عێراق.

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه