12:14 PM   IRAQ
MONDAY, 21 MAY 2018
 به په‌له |◀   سەعید کاکەیی: هێشتا ئومێدێک هەیە بۆ هەژمارکردنەوەى دەنگەکان بەدەست
توێژه‌رێکی ژاپۆنیی کاروباری کورد:
هه‌موو حیزبه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی کورد دۆڕاوی هه‌ڵبژاردنی عێراقن

به‌شی جیهان- دوکتۆر ئاکیکۆ یۆشیووکا ده‌ڵێت: هه‌موو حیزبه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی کورد له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه‌ی په‌رله‌مانی عێراق تووشی شکست هاتوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌نجامی کۆتایی و فه‌رمیی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق که‌ له‌ ڕۆژی 12ی مه‌ی به‌ڕێوه‌ چوو، ڕانه‌گه‌یێندراوه‌ به‌ڵام هه‌ندێ له‌ حیزبه‌کان وه‌کوو حیزبه‌ کوردییه‌کان کورسییه‌کانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و ڕه‌نگه‌ پێگه‌ی پێشوویشیان له‌ په‌رله‌مان نه‌بێت.

ئاکیکۆ یۆشیووکا، توێژه‌ری ژاپۆنیی کاروباری کوردی له‌ عێراق پێی وایه‌ هه‌موو حیزبه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی‌ کوردییه‌ له‌وان یه‌کێتیی نیشتمانی، پارتی دیموکرات، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی ئیسلامخواز له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی ئه‌م دواییه‌ی عێراق تووشی شکست هاتوون.

ناوبراو لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیی: هه‌موو حیزبه‌ سه‌ره‌کییه‌ کوردییه‌کان دۆڕاوی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ن.

ئه‌و توێژه‌ره‌ ژاپۆنییه‌ هۆکاری شکستی حیزبه‌ کوردییه‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنی عێراقی به‌ قه‌یرانی ئابووری، نابه‌ڕێوه‌به‌ری و ناکامی له‌ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان ڕاگه‌یاندوووه‌.

یۆشیووکا له‌ کۆتاییدا نووسیی: هه‌ست به‌ ناره‌حه‌تی ده‌که‌ین کاتێک که‌ ده‌بینین کوردستان پێش له‌وه‌ی که‌ ببێته‌ وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ بۆته‌ وڵاتێکی شکست خواردوو.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه