05:06 PM   IRAQ
SUNDAY, 26 MAY 2019
 به په‌له |◀   ئۆیل پرایس: هه‌رێمی کوردستان ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی باش بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی عێراق نییه‌
TUESDAY, 15 MAY 2018 - 17:59
مەسعوود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییان بە موقتەدا سەدرەوە کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی لە پەیوەندییێکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و سەرکەوتنی هاوپەیمانی سائیروونیان لە موقتەدا سەدر کردووە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیستی سائیروون کە لەلایەن موقتەدا سەدرەوە بۆ ئەم هەڵبژاردنە دروست کرا بەپێی ئەنجامە بەراییەکان زۆرینەی دەنگەکانی لە عێراق بەدەست هێناوە و لەهەوڵدایە بۆ ئەوەی بە هاوپەیمانییێک حکوومەتی داهاتووی عێراق بگرێتە دەست.

لەلایێکی دیکەوە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسعوود بارزانی، زۆرترین کورسییەکانی هەرێمی کوردستانی بەدەست هێناوە و لە پارێزگای نەینەواش لیستی دووەمە.

شەوی رابردوو موقتەدا سەدر لە توویتێکدا رایگەیاند: هەوڵدەدەن حکوومەتێکی تەکنۆکراتی دوور لە حیزبی پێکبهێنن. هەروەها بەشێوەیێکی ناڕاستەوخۆ پێکهاتەی حکوومەتەکەی ئاشکرا کرد کە پارتی دیموکراتی کوردستانی تێدایە.

سەرچاوە: ڕووداو

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه