22:13 PM   IRAQ
THURSDAY, 19 JULY 2018
 به په‌له |◀   ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت دۆخی نائاسایی له‌ تورکیا درێژه‌ی هه‌بێت
کورد بەرانبەر بە پێشوازی کردنی دەوڵەتی بەریتانیا لە ئەردۆغان ناڕەزایی دەردەبڕێت

به‌شی جیهان- چالاکانی کورد له‌ به‌ریتانیا به‌ بۆنه‌ی پێشوازی کردنی دەوڵەتی ئەو وڵاتە له‌ سه‌رۆک کۆماری تورکیا  ڕه‌خنه‌یان گرتوووه‌ له‌ به‌رپرسانی به‌ریتانیا و له‌ ماوه‌ی سه‌فه‌ری سێ ڕۆژه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ به‌ریتانیا له‌ شوێنه‌کانی ئاماده‌بوونی ناوبراو، خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌فه‌ری سێ ڕۆژه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا بۆ به‌ریتانیا کۆتایی پێهات به‌ڵام چالاکڤانانی کورد و ڕه‌خنه‌گرانی ناوخۆیی ڕه‌خنه‌یان گرتوووه له‌ پێشوازیی سه‌رۆک وه‌زیران و مه‌لێکه‌ی ئه‌و وڵاته‌ به‌ بۆنه‌ی چالاکیی بازرگانی به‌ربڵاوی تورکیا له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا.

به‌پێی ڕاپۆرتی گاردیه‌ن و ده‌یلی مه‌یل، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌ سه‌فه‌ره‌که‌ی بۆ به‌ریتانیا داوای له‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته‌ کردوووه‌ که‌سانی هاوپه‌یوه‌ند به‌ په‌که‌که‌ و بزووتنه‌وه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، مامۆستای ناڕازیی و له‌ تاراوه‌ی تورکیا له‌ ئه‌مریکا بگه‌ڕێنێته‌وه‌ تورکیا چوونکه‌ به‌ وته‌ی ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆکه‌ کێشه‌ی بۆ دروست ده‌که‌ن سبه‌ینێ بۆ به‌ریتانیاش کێشه‌ دروست ده‌کات.

چالاکڤانانی کورد له‌ به‌ریتانیا داوایان له‌ تێرزا مه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ کردوووه‌ دووری بگرن له‌ ئه‌ردۆغان به‌و بۆنه‌وه‌ که‌ هه‌زاران که‌سی به‌ تاوانی جۆراوجۆر زیندانی کردوووه‌. کورده‌کان له‌ ماوه‌ی سه‌فه‌ری ئه‌ردۆغان بۆ به‌ریتانیا له‌ شوێنه‌ جۆربه‌جۆره‌کانی ئاماده‌بوونی کۆ بوونه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ هه‌ندێ شوێنیشدا له‌گه‌ڵ پۆلیسدا تێکهه‌ڵچوون.

به‌ نووسینی گاردیه‌ن، تێرزا مه‌ی به‌ ئه‌ردۆغانی وتوووه‌: له‌ به‌ریتانیا له‌ هه‌ر کوێ که‌ پێویست بووبێت هه‌ڵمه‌تگه‌لێک دژی په‌که‌که‌ ئه‌نجام دراوه‌ به‌ڵام له‌ لایێکی دیکه‌شه‌وه‌ نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕیوه‌ له‌وه‌ی که‌ کاره‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌ هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ نه‌یاران ڕه‌نگه‌ بایه‌خه‌کانی دیموکراتیک بخاته‌ ژێر کاریگه‌رییه‌وه‌.

چالاکڤانانی مافی مرۆڤی به‌ریتانیاش هه‌وڵی ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا بۆ تۆکمه‌کردنی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌کان له‌گه‌ڵ تورکیا و له‌ به‌رچاونه‌گرتنی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ له‌و وڵاته‌ و چوونی به‌ره‌و ده‌ستدرێژکه‌ری به‌ بۆنه‌ی مسۆگه‌رکردنی به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری سه‌رزه‌نشت کردوووه‌.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه