06:10 PM   IRAQ
FRIDAY, 20 JULY 2018
 به په‌له |◀   ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت دۆخی نائاسایی له‌ تورکیا درێژه‌ی هه‌بێت
یەکێتیی ئەورووپا: هەوڵی چارەسەرێکی خێرا دەدەین بۆ ڕزگارکردنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران

بەشی ئێران/ کوردی- سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا فیدریکا موگیرینی وتی یەکێتی ئەورووپا ناتوانێت گرەنتی یاسایی و دارایی بدات بە ئێران بەڵام جددیە سەبارەت بە دۆزینەوەی ڕێگەیێک بۆ بەردەوامبوونی وەبەرهێنانەکان و لە هەفتەکانی داهاتوودا ڕێوشوێنەکان پێشنیار دەکرێن لەم بارەیەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس دوای کۆبوونەوەکەی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیادا، موگیرینی وتی بەرپرسە بەشدارەکانی ڕێکەوتنەکە شارەزایانیان ڕاسپاردووە بۆ پاراستنی کارەکانی ئەورووپا لە ئێران. هەفتەی داهاتووش کۆبوونەوەیێک لە ڤییەنا لە سەر ئاستی نوێنەرانی وەزیرانی دەرەوە ئەنجام دەدرێت.

ناوبراو وتیشی " ئێمە کار دەکەین بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی کرداری، ئێمە باس لە کۆمەڵێک چارەسەر دەکەین بۆ پاراستنی ڕێکەوتنەکە." وتیشی ئەو ڕێوشوێنانە هەوڵدەدەن ڕێگە بە ئێران بدەن بەردەوام بێت لە هەناردەکردنی نەوت و ڕێگە دەدات بە بانکە ئەورووپییەکان تاوەکوو لە ئێران کار بکەن.

جێی ئاماژەیە ڕۆژی سێشەممە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئێران و ئەڵمانیا و فەڕەنسا و بەڕیتانیا کۆبوونەوەیێکیان ئەنجام دا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چۆنێتیی ڕزگارکردنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران دوای ئەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتنەکە کشایەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف وتی " ئێمە لەسەر ئاڕاستەیێکی ڕاستین، زۆر شت هەیە لەسەرمان لە هەفتەکانی داهاتوودا دەبێت ئەنجامیان بدەین."

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه