10:33 PM   IRAQ
THURSDAY, 19 SEPTEMBER 2019
 به په‌له |◀   ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز: هه‌وڵه‌کان بۆ پێکهێنانی لیژنه‌ی ده‌ستووری سووریا ئه‌نجامی باشیان هه‌بووه‌
WEDNESDAY, 16 MAY 2018 - 15:31
تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بومبڕێژکراو لە قامیشلی

بەشی تورکیا- بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بومبڕێژکراو لە قامیشلی سەربە کوردستانی سووریا 2 کەس بوونە قوربانی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زانیارییەکان باس لەوە دەکەن بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بومبڕێژکراو لە قامیشلی سەربە کوردستانی سووریا 2 کەس گیانیان لە دەست دا.

تەقینەوەکە لە خاڵی سەر سنووری تورکیا ڕوویداوە و هێزەکانی ئاسایشی قامیشلی پشکنینی ناوچەکەیان دەست پێکردووە و ڕێوشوێنی توندی ئەمنییان ڕاگەیاندووە.

هێشتا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیارێتیی ئەو ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەی نەگرتووەتە ئەستۆ.

سەرچاوە: هاوارنیووز

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه