06:02 PM   IRAQ
FRIDAY, 20 JULY 2018
 به په‌له |◀   ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت دۆخی نائاسایی له‌ تورکیا درێژه‌ی هه‌بێت
په‌كه‌كه‌ ئیدانه‌ی كۆمه‌ڵكوژیی غه‌زه‌ ده‌كات

بەشی تورکیا- كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی په‌كه‌كه‌ به‌توندی ئیدانه‌ی كۆمه‌ڵكوژی غه‌زه‌ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی زایۆنییەوە ده‌كات. هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی گه‌لی فه‌له‌ستین ده‌كات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رسی پارتی كرێكارانی كوردستان ئه‌مڕۆ به‌یاننامه‌یێكی بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕەژیمی زایۆنی گوله‌بارانی خۆپیشانده‌رانی غه‌زه‌ی كردووه‌، ژماره‌یێكی زۆری فه‌له‌ستینی كوژراون. ئێمه‌ كۆمه‌ڵكوژیی غه‌زه‌ شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و گه‌لی فه‌له‌ستین ده‌كه‌ین.

په‌كه‌كه‌ ده‌ستنیشانی كرد كه‌ كێشه‌ی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل به‌ توندوتیژی چاره‌سه‌ر ناكرێت. له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: قودس كه‌ پێویسته‌ پایته‌ختی هه‌موو ئایین و مرۆڤایه‌تی بێت، قبووڵ ناكرێت ئیسرائیل به‌ پایته‌ختی خۆی دابنێت. ئه‌مه‌ به‌ واتای بێڕێزی كردن دێت به‌ هه‌موو ئایینه‌كان. دیاره‌ كه‌ كێشه‌ی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل به‌ توندوتیژی چاره‌سه‌ر ناكرێت. ئه‌م كێشه‌یه‌ پێویسته‌ له‌ ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دانووستان چاره‌سه‌ر بكرێت.»

لەو بەیاننامەیەدا هەروەها هاتووە: كێشه‌ی فه‌له‌ستین سه‌د ساڵه‌ له‌ چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ریدایه‌. گه‌لی فه‌له‌ستین و هه‌موو دۆستانیان  له‌ جیهان، له‌ پێناو ئازادیی خاكی فه‌له‌ستین تێكۆشانێكی گه‌وره‌یان كردووه‌. گه‌لی فه‌له‌ستین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆ ئازادیی خۆی تێكۆشاوه‌، پشتگیریی تێكۆشانی ئازادی و دیموكراتیی وه‌ڵاتانی دیكه‌شی كردووه‌. گه‌لی فه‌له‌ستین پشتگیریی ئه‌و تێكۆشانی ئازادییه‌شی كردووه‌ كه‌ به ‌پێشه‌نگایه‌تی په‌كه‌كه‌ كراوه‌. یه‌كگرتوویی گه‌لی فه‌له‌ستین، گه‌لی عه‌ره‌ب و گه‌لی كورد ئه‌مڕۆش وه‌ک دوێنێ به‌رده‌وامه‌.

سەرچاوە: زرنیوز

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه