12:52 PM   IRAQ
SUNDAY, 20 MAY 2018
 به په‌له |◀   هاوپه‌یمانییه‌کانی نه‌سر، فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌وڵه‌تی ئاینده‌ی عێراق پێک ده‌هێنن
هه‌وڵی ڕه‌وتی حکیمه‌تی وه‌ته‌نی بۆ پێکهێنانی گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی په‌رله‌مانیی عێراق

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی فراکسیۆنی حیکمه‌تی وه‌ته‌نی له‌ په‌رله‌مانی عێراقدا ڕای‌گه‌یاند: هه‌وڵه‌کانی ئه‌و فراکسیۆنه‌ بۆ گفتوگۆ و ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ دیکه‌ی فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مان بۆ پێکهێنانی فراکسیۆنێکی گه‌وره‌تری په‌رله‌مانی ده‌ستی‌پێکردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌بیب ته‌ره‌فی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "السومریه‌ نیوز"دا ئاماژه‌ی دایه‌ هه‌وڵه‌کانی ڕه‌وتی حیکمه‌تی وه‌ته‌نی بۆ پێکهێنانی فراکسیۆنێکی گه‌وره‌تری په‌رله‌مانی و وتی: پێکهێنانی ئاوه‌ها فراکسیۆنێک پێویستی به‌ کاتێکی زیاتر هه‌یه‌ به‌ڵام ناتوانێت له‌ ماوه‌ی یه‌ک، دوو ڕۆژی داهاتوو ئه‌نجام ببێت.

ته‌ره‌فی جه‌ختیشی کرده‌وه‌ که‌ جووڵه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ڕه‌وتی حیکمه‌تی وه‌ته‌نی له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی عێراق ئه‌نجام ده‌بێت.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه