19:37 PM   IRAQ
MONDAY, 10 DECEMBER 2018
 به په‌له |◀   گوندنشینانی هەرێمی کوردستان لەژێر تۆپبارانەکانی تورکیا ڕۆژگارێکی تاڵیان هەیە
ئه‌ندامێکی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق:
ئه‌گه‌ر حیزبه‌ کوردستانییه‌کان یه‌کده‌نگ نه‌بن هەموو شتێک دەدۆڕێنن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ سه‌رکردایه‌تیی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پێشووی هه‌رێمی کوردستان جه‌خت له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی پێکهێنانی دووباره‌ی هاوپه‌یمانیی کوردستان ده‌کاته‌وه‌ و هۆشداری ده‌دات که‌ ئه‌گه‌ر حیزبه‌ کوردستانییه‌کان یه‌کده‌نگ و یه‌کگرتوو نه‌بن هەموو شتێک له‌ عێراق دەدۆڕێنن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌جیبه‌ نه‌جیب ئه‌ندامی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"ی وت: نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆکی پارتی چه‌ندین جار له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی پێکهێنانی دووباره‌ی هاوپه‌یمانیی کوردستانی پاش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختی کردوووه‌ هه‌ر بۆیه‌ ئه‌گه‌ر حیزبه‌ کوردستانییه‌کان یه‌کده‌نگ نه‌بن هه‌رچی شتیان له‌ عێراق له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات مانه‌وه‌ کورد له‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ مه‌رجداره‌ به‌ جێبه‌جێ کردنی ده‌ستوور و ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر کورده‌کان نه‌توانن دووباره‌ هاوپه‌یمانیی کوردستانی ببووژێنه‌وه‌ ئه‌وا ناتوانن مافه‌ یاسایییه‌کانیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن و چیتر شه‌ریکی پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق نابن.

نه‌جیبه‌ نه‌جیب جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ هه‌ر یه‌ک له‌ حیزبه‌ کوردستانییه‌کان و ته‌نانه‌ت حیزبه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن وه‌ک بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان له‌ کاتێکدا ده‌چنه‌ به‌غدا ده‌بێ ئه‌وله‌وییه‌تی ئه‌وان په‌سه‌ند کردنی بودجه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ و هه‌رێمی کوردستان و ده‌سته‌به‌ر کردنی مافی کورد بێت.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه