12:52 PM   IRAQ
SUNDAY, 20 MAY 2018
 به په‌له |◀   هاوپه‌یمانییه‌کانی نه‌سر، فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌وڵه‌تی ئاینده‌ی عێراق پێک ده‌هێنن
په‌رله‌مانتارێكی ئاكپارتی داوای ئازادكردنی ده‌میرتاش دەكات

بەشی تورکیا- ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی ئاكپارتی دەسەڵاتدار له‌سه‌ر بازنه‌ی ئیسته‌نبۆڵ، پێی باشه‌ له‌ سه‌روبه‌ندی بانگەشەی هه‌ڵبژاردندا، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ ئازاد بكرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی هه‌ده‌په‌یه‌ بۆ هەڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، هاووڵاتییان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها هه‌ده‌په‌ش داوا ده‌كه‌ن ئازاد بكرێت تا بتوانێت وه‌كوو كاندیده‌كانی تر بانگەشە بۆ خۆی بكات، به‌ڵام تاوه‌كوو ئێستە هیچ لایه‌نێك به‌ ئه‌رێنی وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه‌.

عه‌زیز بابوججو ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئاكپارتی له‌ دیمانه‌یێكیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی (CNN)ی توركی، پێی باشه‌ ده‌میرتاش ئازاد بكرێت و پروپاگه‌نده‌ بۆ خۆی بكات.

هەروەها گوتی "پێم وایه‌ ده‌میرتاش ئازاد بكرێت باشه‌، چوونكه‌ ئێمه‌ به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌ڕۆین و ئه‌ویش كاندیدی سه‌رۆكایه‌تییه‌ و پێم باش نییه‌ سه‌رۆكی پارتێكی سیاسی زیندانی بكرێت. به‌ڵام ئێمه‌ وڵاتێكی یاسایین و دادگامان هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌وان بڕیاری ئازادكردنی بده‌ن".

 

سەرچاوە: باس نیوز

کۆدی هەواڵنێر: 60101

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه