12:51 PM   IRAQ
SUNDAY, 20 MAY 2018
 به په‌له |◀   هاوپه‌یمانییه‌کانی نه‌سر، فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌وڵه‌تی ئاینده‌ی عێراق پێک ده‌هێنن
کۆمیسیۆن: به‌ پێی یاسا ده‌نگه‌کان به‌ ده‌ست هه‌ژمار ناکرێن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانییه‌کانی شه‌ش لایه‌نه‌ سیاسییه‌که‌ی هه‌رێم و چه‌ند لایه‌نێکی عێراقی له‌ ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و داوا کردنی هه‌ژمارکردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌کان کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ڕای‌گه‌یاند: به‌ پێی یاسا ده‌نگه‌کان به‌ ده‌ست هه‌ژمار ناکرێن و ئه‌نجامه‌ ئه‌لکترۆنییه‌کان هه‌مان ئه‌نجامه‌کانی ناو سندوقه‌کانن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ڕێوه‌به‌رى کارگێڕى کۆمیسیۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد له‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژی داهاتوودا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕاده‌گه‌یێنین.

هاوکات باسی له‌وه‌ش کرد له‌ که‌رکووک لایه‌نێکى سیاسی هه‌ڕه‌شه‌ى کوشتنى له‌ کارمه‌نده‌کانى کۆمیسیۆن کردوووه‌ و هه‌روه‌ها هه‌ندێک له‌ کارمه‌نده‌کانیان له‌ که‌رکووک وه‌ک بارمته‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.

له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ کۆمیسیۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد لایه‌نێکی سیاسی ھه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی له‌ سه‌عید کاکه‌یی ئه‌ندامی کۆمیسیۆن و خێزانه‌که‌ى کردوووه‌ .

له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا سه‌عید کاکه‌یی ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ڕای‌گه‌یاند ھیچ مه‌ترسییێک له‌سه‌ر ژیانی نییه‌ و که‌سیش ھه‌ڕه‌شه‌ی لێنه‌کردوووه‌.

باسی له‌وه‌ش کرد به‌پێی یاسای ژماره‌ ١١ ده‌کرێت به ‌ڕێژه‌یێکی سنووردار سندوقی ده‌نگدانه‌کان بکرێنه‌وه‌ بۆ دڵنیاییی هاووڵاتییان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان.

ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ دوای ئاشکرا کردنی ٩١%ی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، شه‌ش لایه‌نی سیاسیی هه‌رێم ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانیان ڕه‌ت کرده‌وه‌ و ئاماژه‌یان به‌وه‌ کرد ساخته‌کاری له‌ ده‌نگه‌کانیاندا کراوه‌.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کليه حقوق اين پایگاه اطلاع‌رسانی متعلق به «خبرگزاری کردپرس» بوده و هرگونه استفاده از مطالب آن با ذکر منبع بلامانع است.

©2017 kurdpress. All rights reserved.
Designed & Powered By Atlas Samaneh - طراحی و توسعه توسط اطلس سامانه